×

2024-12-19 159 جار خوێنراوەتەوە

عیراق داوا دەکات لێبوردنی گشتی بۆ سەربازە سورییە گەڕاوەکان دەربکرێت

ناوەندی هەواڵ

ئەو سەربازانەی سوریا کە لەکاتی ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دا ڕوویان لە عێراق کردبوو نێردرانەوە بۆ سوریا، عێراقیش دەڵێت داوا لە دەسەڵاتدارانی سوریا دەکەین لێبوردنی گشتیان بۆ ئەو سەربازانە دەربکرێت کەژمارەیان هەزار و 905 سەربازە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 7ی ئەم مانگە، ژمارەیەک لە ئەندامانی سوپای سوریا لە ئەفسەر و پلەباڵاکان، لەڕێگەی دەروازەی ئەبوکەمالەوە داوای هاتنە ناو خاکی عێراقیان دەکرد، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمی ڕێگەیان پێدرا بێنە ناو خاکی عێراق و لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە جێگەیەک بۆ ئەو سەربازانەی سوریا ئامادەکرا و سەرجەم کەلوپەل و پێداویستییەکیان بۆ دابین کرا.

  شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە ، لەسەر بنەمای داواکاری گەلی سوریا ئەمڕۆ لەڕێگەی دەروازەی قائیمەوە لەسەر خواستی خۆیان، هەزار و 905 ئەفسەر و ئەندامی سوپای سوریا، کە لە عێراق بوون نێردرانەوە وڵاتی خۆیان.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق دەڵێت،"داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێستای سوریا دەکەین ئەو سەربازانەی گەڕاونەتەوە لێبووردنیان بۆ دەربکرێت و بە سەلامەتی بگەڕێندرێنەوە ناو خێزانەکانیان.

دەشڵێت، سەرجەم ئەو سەربازانە چەکەکانیان لێوەرگیراوەتەوە و لای وەزارەتی بەرگریی عێراقن، لەکاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریا دەگەڕێندرێنەوە".

  • حوسییەکان و مقاوەی ئیسلامی لە عێراق ئیسرائیلیان كردە ئامانج

  • عیراق داوا دەکات لێبوردنی گشتی بۆ سەربازە سورییە گەڕاوەکان دەربکرێت

  • عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ربازه‌ هه‌ڵاتوه‌كانى ئه‌سه‌د ڕاده‌ستى ته‌حریر شام ده‌كاته‌وه‌

  • بۆ دواجار گروپە چەکدارەکانى عێراق ئاگادار دەکرێنەوە

  • داوا لە سودانی كراوە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: دەبێت حکومەتی هەرێم 1% لە مووچەی بنەرەتی فەرمانبەران ببڕێت

  • ئاسایشی نیشتمانی عێراق: داعش پلانی داناوە بۆ هێرشكردنە سەر بەندیخانەكانی رۆژئاوای كوردستان

  • سەربازە سورییەکانی ناو عێراق داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن

  • قائانی لە بەغداد لەگەڵ گروپەكانی بەرەی مقاوەمە تاوتوێی گۆڕانكارییەكانی سوریا دەكات

سەرەکی