×

ئەو کامپەی سەربازە سورییەکانی تێدان لە قائیم
2024-12-19 183 جار خوێنراوەتەوە

عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ربازه‌ هه‌ڵاتوه‌كانى ئه‌سه‌د ڕاده‌ستى ته‌حریر شام ده‌كاته‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

 عێراق دەرگای گەڕانەوە بۆ ئەو سەربازانەی رژێمی ئەسەد دەکاتەوە تا بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، کە لە سەروبەندی روخانی رژێمی سوریادا لە دەروازەی قائیمەوە خۆیان گەیاندە عێراق.

ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى عێراق ئاشکرایان کردووە: رێکارەکانی گەڕانەوەی سەدان سەربازی هەڵاتووی سوریا دەستپێکردووە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، سەربازەکان سەرپشک کراون کە بمێننەوە یان بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

بە ماوەیەکی کەم پێش روخانی رژێمی بەشار ئەسەد، سەدان سەربازی سوپای ئەو رژێمە بە چەک و کەرەستە سەربازییەکانیانەوە لە دەروازەی سنوریی قائیمەوە خۆیان رادەستی پاسەوانی سنوری عێراق کرد.

 دواتر لە چادرگەیەک لە سنوری پارێزگای ئەنبار و نزیک سنوری سوریا داڵدەدران و بڕیاربوو بە فڕۆکەی تایبەت رەوانەی دیمەشق بکرێنەوە، بەڵام هەرەسی لەناکاوی رژێمی سوریا گەڕانەوەیانی دواخستووە.

سەرچاوەکی ئەمنی عێراق ئاشكرایكردووه‌"زۆرینەی سەربازە سورییەکان دەیانەوێت بگەڕێنەوە، بۆ ئەوەش دڵنیاییان وەرگرتووە کە گەڕانەوەیان مەترسی لەسەر ژیانیان دروست ناکات، بەتایبەتی پەیوەندییان لەگەڵ هاوڕێکانیان کردووە لە سوپای پێشوو و دڵنیاییان وەرگرتووە کە روبەڕووی هیچ ئازار و ئەشکەنجەیەک نەبونەتەوە، هەروەک لەگەڵ خێزان و کەسوکاریان لە سوریا قسەیان کردووە و هانیان داون بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە".

بەوتەی سەعد ئەلمحەمەدی سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، لە دوێنێ چوارشەممەوە رێکارەکان بۆ گەڕانەوەی ئەو سەربازانە لە دەروازەی سنوریی قائیم دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێکیان بگەڕێنەوە ناو کەسوکاریان لە سوریا.

به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌، ژمارەی ئەو سەربازە سورییانەی لە عێراقن 2490 کەسن، ئازادییان پێدراوە بگەڕێنەوە یان بمێننەوە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانه‌. 

 

  • حوسییەکان و مقاوەی ئیسلامی لە عێراق ئیسرائیلیان كردە ئامانج

  • عیراق داوا دەکات لێبوردنی گشتی بۆ سەربازە سورییە گەڕاوەکان دەربکرێت

  • عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ربازه‌ هه‌ڵاتوه‌كانى ئه‌سه‌د ڕاده‌ستى ته‌حریر شام ده‌كاته‌وه‌

  • بۆ دواجار گروپە چەکدارەکانى عێراق ئاگادار دەکرێنەوە

  • داوا لە سودانی كراوە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: دەبێت حکومەتی هەرێم 1% لە مووچەی بنەرەتی فەرمانبەران ببڕێت

  • ئاسایشی نیشتمانی عێراق: داعش پلانی داناوە بۆ هێرشكردنە سەر بەندیخانەكانی رۆژئاوای كوردستان

  • سەربازە سورییەکانی ناو عێراق داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن

  • قائانی لە بەغداد لەگەڵ گروپەكانی بەرەی مقاوەمە تاوتوێی گۆڕانكارییەكانی سوریا دەكات

سەرەکی