×

2024-12-18 207 جار خوێنراوەتەوە

بۆ دواجار گروپە چەکدارەکانى عێراق ئاگادار دەکرێنەوە

راویژکارێکى سودانى رایگەیاند، بۆ دواجار داوامان لێكراوە گروپە چەكدارەكانی عێراق هەڵبوەشێنینەوە،  ئەگەر گروپە چەکرارەکانى عێراق خۆرسکانە هەڵنەوەشێننەوە بەهێز هەڵدەوەشنێرێتەوە.

ئیبراهیم سمێدەعی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند،  پێویستە لەسەر گروپە چەكدارەكانى عێراق خۆرسكانە دەستپێشخەری بكەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆیان و تێكەڵبون بە دۆخی سیاسی، چونکە چەند جارێك داوایان لێكراوە گروپە چەكدارەكانی عێراق هەڵبوەشێنیەوە، ئەگەر ئەمجار  ئەوە نەكەین، بەداخەوە بەشێوازێكی تر بەسەرماندا دەسەپێنرێت و بەدڵنیایی لەڕێی هێزەوە ئەو كارە دەكەن و دەیانكەنە ئامانج.

وتیشی، لێكگەیشتنی سیاسی لەگەڵ گروپە چەكدارەكان پێیناوەتە قۆناغێكی پێشكەوتووەو جۆرێك لە وەڵامدانەوەیان هەیە، بەڵام ئەوەی داواكراوە هەڵوەشانەوەیە.

 

  • حوسییەکان و مقاوەی ئیسلامی لە عێراق ئیسرائیلیان كردە ئامانج

  • عیراق داوا دەکات لێبوردنی گشتی بۆ سەربازە سورییە گەڕاوەکان دەربکرێت

  • عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ربازه‌ هه‌ڵاتوه‌كانى ئه‌سه‌د ڕاده‌ستى ته‌حریر شام ده‌كاته‌وه‌

  • بۆ دواجار گروپە چەکدارەکانى عێراق ئاگادار دەکرێنەوە

  • داوا لە سودانی كراوە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: دەبێت حکومەتی هەرێم 1% لە مووچەی بنەرەتی فەرمانبەران ببڕێت

  • ئاسایشی نیشتمانی عێراق: داعش پلانی داناوە بۆ هێرشكردنە سەر بەندیخانەكانی رۆژئاوای كوردستان

  • سەربازە سورییەکانی ناو عێراق داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن

  • قائانی لە بەغداد لەگەڵ گروپەكانی بەرەی مقاوەمە تاوتوێی گۆڕانكارییەكانی سوریا دەكات

سەرەکی