×

8   کاتژمێر پێش ئێستا 159 جار خوێنراوەتەوە

حوسییەکان و مقاوەی ئیسلامی لە عێراق ئیسرائیلیان كردە ئامانج

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی گروپی حوسییەكانی یەمەن رایگەیاند، جارێکى دیکە بە هاوبەشی لەگەڵ مقاوەی ئیسلامی لە عێراق ئیسرائیلمان کردە ئامانج.

یەحیا سەریع، وتەبێژی گروپی حوسییەكانی یەمەن راگەیاند، لەوەڵامی بۆردومانكردنی یەمەن و قەسابخانە بەردەوامەكانی ئیسرائیل لە غەززە ئامانجێكی سەربازیمان بە موشەكی بالیستی لە یافای داگیركراو بۆردومان كرد.

هەر ئەمڕۆ شەممە كەناڵی (12) ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی كەوتنەوەی موشەكێك لە ناوەڕاستی ئیسرائیل برینداربوون، بەرزبووەتەوە بۆ (16)كەس. 

پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، موشەكێك كە لەیەمەنەوە هەڵدراوە لەناو ئیسرائیل و لە نزیك تەلئەبیب كەوتووەتە خوارەوە، دوای ئەوەی هەوڵەكانی رێگەلێگرتنی شكتیهێناوە.

  • حوسییەکان و مقاوەی ئیسلامی لە عێراق ئیسرائیلیان كردە ئامانج

  • عیراق داوا دەکات لێبوردنی گشتی بۆ سەربازە سورییە گەڕاوەکان دەربکرێت

  • عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ربازه‌ هه‌ڵاتوه‌كانى ئه‌سه‌د ڕاده‌ستى ته‌حریر شام ده‌كاته‌وه‌

  • بۆ دواجار گروپە چەکدارەکانى عێراق ئاگادار دەکرێنەوە

  • داوا لە سودانی كراوە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: دەبێت حکومەتی هەرێم 1% لە مووچەی بنەرەتی فەرمانبەران ببڕێت

  • ئاسایشی نیشتمانی عێراق: داعش پلانی داناوە بۆ هێرشكردنە سەر بەندیخانەكانی رۆژئاوای كوردستان

  • سەربازە سورییەکانی ناو عێراق داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن

  • قائانی لە بەغداد لەگەڵ گروپەكانی بەرەی مقاوەمە تاوتوێی گۆڕانكارییەكانی سوریا دەكات

سەرەکی