×

2024-12-18 232 جار خوێنراوەتەوە

داوا لە سودانی كراوە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەمریکا هەوڵدەدات زۆرترین سود لە شكستی حزبوڵا و ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد ببینێت، بۆ فشاركردن لە سەرۆكی حكومەتی عێراق بۆ گرتنەبەری بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی كە لەژێر چەتری هێزە حكومییەكاندا كاردەكات، ئەو هەنگاوەی ئەمریکا لێدانی گورزێكی بەهێز دەبێت لە هەژمونی ئێران لە عێراق.

حەشدی شەعبی بە فەتوای جیهادی كیفائی لەلایەن عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعەكانەوە پێكهاتووە، ئەوا هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیشیایەی نزیک لە ئێران پێویستی بە فەتوایەكی نوێی مەرجەعییەتە، كە هانی بەدورگرتنی عێراق دەدات لە دەستوەردانی دەرەكی و دورخستنەوەی لە نەهامەتیەكانی جەنگ.

سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ڕاگەیاندنی فەتوایەكی لەوشێوەیە بەدور نازانرێت لەبەر ڕۆشنایی ئەو پەیوەندییە دەرەكییانەی لەگەڵ سیستانی ئەنجامدەدرێت، كە دواینیان دیداری نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بووە، كە لەماوەیەكی كورتدا دووجار سەردانی كردووە و لەدواین سەردانیدا ڕایگەیاندووە بڕیارە یەكلاكەرەوەكان كاتی هاتووە.

سەرچاوە عێراقییە ئاگادارەکان باس لە وەدەکەن، سودانی ڕووبەڕووی دۆخێكی نائاسایی بووەتەوە بەتایبەت دوای دیدارەكەی لەگەڵ وەفدی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی ئەنتۆنی بلینكن، كە داوای لێكرد ڕێوشوێنی خێراو یەكلاكەرەوە دژی میلیشیاكان بگرێتەبەر، لە سەرویانەوە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و لێدان لەهەر گروپێك كە ڕادەستی چەك بەدەوڵەت ڕەتبكاتەوە.

ئەو هەڵوێستەی ئەمریكا بە میلیشیاكان راگەیەندراوە، هەندێكیان خۆیان ئامادە کردووە بۆ خۆبێبەریكردنی لە ئێران و جەختكردن لەوەی تەنها كار بۆ بەرژەوەندی عێراق دەكەن و، پابەندی بڕیاری فەرمی دەبن لەبارەی دەستوەرنەدان لە سوریا.

  • حوسییەکان و مقاوەی ئیسلامی لە عێراق ئیسرائیلیان كردە ئامانج

  • عیراق داوا دەکات لێبوردنی گشتی بۆ سەربازە سورییە گەڕاوەکان دەربکرێت

  • عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ربازه‌ هه‌ڵاتوه‌كانى ئه‌سه‌د ڕاده‌ستى ته‌حریر شام ده‌كاته‌وه‌

  • بۆ دواجار گروپە چەکدارەکانى عێراق ئاگادار دەکرێنەوە

  • داوا لە سودانی كراوە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: دەبێت حکومەتی هەرێم 1% لە مووچەی بنەرەتی فەرمانبەران ببڕێت

  • ئاسایشی نیشتمانی عێراق: داعش پلانی داناوە بۆ هێرشكردنە سەر بەندیخانەكانی رۆژئاوای كوردستان

  • سەربازە سورییەکانی ناو عێراق داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن

  • قائانی لە بەغداد لەگەڵ گروپەكانی بەرەی مقاوەمە تاوتوێی گۆڕانكارییەكانی سوریا دەكات

سەرەکی