×

2024-12-15 187 جار خوێنراوەتەوە

ئاسایشی نیشتمانی عێراق: داعش پلانی داناوە بۆ هێرشكردنە سەر بەندیخانەكانی رۆژئاوای كوردستان

سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، لە رەقەو حەسەكەو ناوچەكانی تر داعش پلانی داناوە بۆ هێرشكردنە سەر بەندیخانەكانی رۆژئاوای كوردستان.

عەبدولكەریم عەبد فازیل سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق  بۆ رۆژنامەی"الصباح": هۆشداریداوە لە هەڵهاتنی بە كۆمەڵی داعش لە بەندینخانەكانی سوریا و كارگەرییان لەسەر ئایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی، ئامادەیی هێزەكانی عێراقیشی پیشانداوە بۆ روبەڕوبونەوەی هەر هەڕەشەیەكی ناوخۆیی و دەرەكی. 

دەشڵێت، تیرۆرستانی داعش پلاندادەنێن بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر زیندانەكانی سوریا بۆ دەربازكردنی هەزاران تیرۆرست لە رەگەزنامە جیاوازەكان، كە تائێستا لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدان.

سەرۆکى دەزگاکە، هۆشداری لە هەڵهاتنی تیرۆرستە (عێراقی یان بیانییە دەستبەسەرەكان) لە زیندانەكانی سوریا(هۆل و سەوامع) لە رەقە، لەگەڵ زیندانی (دواناوەندی پیشەسازی) لە شاری حەسەكە داوە، كە دەبنە هۆی دروستبونی مەترسی لەكاتی هەڵهاتنی بە كۆمەڵ و دروستكردنی كاریگەری لەسەر ئاسایشی ناوچەكەو جیهان.

بەوتەى عەبدولكەریم عەبد تیرۆرستانی داعش پلاندادەنێن بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر زیندانەكانی سوریا بۆ دەربازكردنی هەزاران تیرۆرست لە رەگەزنامە جیاوازەكان، كە تائێستا لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدان.

  • حوسییەکان و مقاوەی ئیسلامی لە عێراق ئیسرائیلیان كردە ئامانج

  • عیراق داوا دەکات لێبوردنی گشتی بۆ سەربازە سورییە گەڕاوەکان دەربکرێت

  • عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ربازه‌ هه‌ڵاتوه‌كانى ئه‌سه‌د ڕاده‌ستى ته‌حریر شام ده‌كاته‌وه‌

  • بۆ دواجار گروپە چەکدارەکانى عێراق ئاگادار دەکرێنەوە

  • داوا لە سودانی كراوە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: دەبێت حکومەتی هەرێم 1% لە مووچەی بنەرەتی فەرمانبەران ببڕێت

  • ئاسایشی نیشتمانی عێراق: داعش پلانی داناوە بۆ هێرشكردنە سەر بەندیخانەكانی رۆژئاوای كوردستان

  • سەربازە سورییەکانی ناو عێراق داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن

  • قائانی لە بەغداد لەگەڵ گروپەكانی بەرەی مقاوەمە تاوتوێی گۆڕانكارییەكانی سوریا دەكات

سەرەکی