×

باوکێک لە غەززە تەرمی منداڵەکەی هەڵگرتووەتەوە
2024-10-07 242 جار خوێنراوەتەوە

داروپه‌ردووى جه‌نگى غه‌ززه‌ 11 هێنده‌ى هه‌ره‌مه‌كانى میسره‌

ناوەندی هەواڵ

هێرشى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌ له‌ فه‌ڵه‌ستین پێى نایه‌ ساڵێكه‌وه‌، له‌ حه‌وتى ئۆكتۆبه‌رى 2023 بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس هێرشى كرده‌ سه‌ر ئیسرائیل، دواتر ئیسرائیل هێرشى بۆسه‌ر غه‌ززه‌ ده‌ستپێكرد و تائێستا ده‌یان هه‌زار فه‌ڵه‌ستینى كوژراون، جگه‌ له‌ زیانى گیانى غه‌ززه‌ بووه‌ته‌ وێرانه‌ و لانیكه‌م چه‌ند ده‌یه‌یه‌كى ده‌وێت وه‌ك پێش ساڵێك له‌مه‌وبه‌رى لێبێته‌وه‌.

ئێستا هه‌زاران كه‌س له‌ژێر خێمه‌دان، هیچ ماڵێك نییه‌ بۆى بچنه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جه‌نگیش بوه‌ستێت، ئێستا غه‌ززه‌ پڕه‌ له‌ پاشماوه‌ى ته‌رم و ته‌قه‌مه‌نى نه‌ته‌قیو و مادده‌ى مه‌ترسیدارى پاشماوه‌ى جه‌نگ.

به‌هۆى شه‌ڕى یه‌ك ساڵه‌ى غه‌ززه‌، به‌ دیاریكراوى چواریه‌كى بیناكانى ئه‌و شاره‌ ته‌ختى زه‌وى بوون، ئه‌مه‌ش به‌پێى ڕاپۆرتێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ مانگى ڕابردوو بڵاویكرده‌وه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ مانگى ده‌ستكرد.
به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌ %66 ى بیناكانى غه‌ززه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌ 227 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون.

ملیۆنان تۆن له‌ پاشماوه‌ى داروپه‌ردوو

 محه‌مه‌د جیهاد ڕۆژێك له‌ ڕۆژان له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كى دوو نهۆمیدا بوو، به‌ڵام 11 مانگه‌ هیچ پاشماوه‌یه‌ك له‌ بیناكه‌ى نه‌ماوه‌ و ته‌ختى زه‌وى بووه‌.

باوكى جیهاد یه‌كێكى دیكه‌یه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ته‌مه‌نى 42 ساڵه‌ و  له‌ خان یونس ده‌ژیا، به‌ڵام بۆردومانێكى ئیسرائیل خانووه‌كه‌ى كرد به‌ دارو په‌ردوو، ئێستا به‌س به‌شى ئه‌وه‌ى لێماوه‌ته‌وه‌ لێیه‌وه‌ بڕوانێته‌ وێرانه‌ى شاره‌كه‌ى.

گه‌ڕان به‌دواى ڕزگاربووان

 ئه‌وه‌ى گه‌ڕانى به‌دواى هه‌زاران بێسه‌روشوێنبووندا قورس كردووه‌، بوونى ملیۆنان تۆن پاشماوه‌ى بینا و داروپه‌ردووه‌، به‌پێى ڕاپۆرتێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له‌ 42 ملیۆن تۆن پاشماوه‌ى بینا و داروپه‌ردوو له‌ غه‌ززه‌ جێماوه‌.

به‌پێى ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و وێرانكارییه‌ى ئێستا له‌ غه‌ززه‌ هه‌یه‌ 14 هێنده‌ى 2008 ى غه‌ززه‌یه‌ كه‌ به‌هۆى شه‌ڕه‌وه‌ جێمابوو، هه‌روه‌ها پێنج هێنده‌ى پاشماوه‌ى شه‌ڕى موسڵه‌ له‌ عێراق كه‌ له‌ 2016 تا 2017 ى خایاند.

پاشماوه‌ى ئه‌و داروپه‌ردووانه‌ ده‌توانرێت گه‌وره‌ترین هه‌ره‌مى له‌ جیزه‌ى میسر پێ دروستبكرێت و 11 هێنده‌ى هه‌ره‌مه‌كانى ئێستاى میسره‌ و ڕۆژانه‌ش داروپه‌ردوو زیاتر ده‌بێت.

به‌وته‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ته‌نها لابردن و پاككردنه‌وه‌ى پاشماوه‌ى داروپه‌ردووى غه‌ززه‌ و گه‌ڕان به‌دواى پاشماوه‌ى ته‌رمه‌كان 14 ساڵى ده‌وێت.

سێ به‌رپرسى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن هاوكارى دانیشتوانى غه‌ززه‌ بكه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى، له‌كاتێكدا به‌رپرسانى غه‌ززه‌ هێشتا به‌دواى ڕزگاربوواندا ده‌گه‌ڕێن.

ئامارى مردووان

 هێرشى به‌رده‌وامى ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه‌ تائێستا بووه‌ته‌هۆى گیانله‌ده‌ستدانى 42 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینى، جگه‌ له‌ ده‌یان هه‌زار بریندار و هه‌زاران بێسه‌روشوێن. 

 

  • ئازادیخوازه‌كانیش له‌ زیندان ده‌هێڵێته‌وه‌؛ توركیا چه‌ند ئه‌ندامێكى داعش ئازاد ده‌كات

  • بلینكن بۆ ته‌حریر شام: له‌ گۆشه‌گیربوونى تاڵیبانه‌وه‌ فێربن

  • ئیدارەی خۆسەری لەبارەی هەڕەشەكانی توركیاوە نامەیەك بۆ ترەمپ دەنێرێت

  • 78 ساڵ بەسەر ڕووخانی كۆماری مهاباد تێدەپەڕێت

  • هەرێم هێشتا مووچه‌ى مانگى 10 ى نه‌داوه‌ و داواى مووچه‌ى مانگى 12 لە بەغدا ده‌كات

  • ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت توركیا و هێزه‌ كوردیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ڕێككه‌وتن بكه‌ن

  • پارتى و یه‌كێتى له‌باره‌ى پۆسته‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌ت ڕێكنه‌كه‌وتوون

  • ئایا ئەمریكا و ئیسرائیل پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن؟

  • به‌عسى سوریاش كه‌وت؛ دیمه‌شق له‌ ژێر ده‌ستى ئۆپۆزسیۆنه‌ و ئه‌سه‌د به‌ فرۆكه‌ هه‌ڵات

سەرەکی