×

2024-04-23 91 جار خوێنراوەتەوە

خەونە بەتاڵەکەى ئەردۆغان و کشانەوەى ئەمریکا لە سوریا

لەدواى هێرشەکەى 7ى ئۆکتۆبەرى نێوان ئیسرائیل و حەماس و فراوانبوونى هێرشى گروپە چەکدارییەکانى نزیک لەئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانى ئەمریکا لە عێڕاق و سوریا، پرسى کشانەوەى ئەمریکا لە سوریا بووە ڕۆژەفێکى گەرم ، راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد، ئەمریکا بەر لە کۆتاییهاتنى سەرۆکایەتییەکەى بایدن پلانى هەیە هێزەکانى لە سوریا بکشێنێـتەوە.

 بێگومان ئەم پرسە وەک شەرێکى دەروونى بەرامبەر کورد و خۆبەرێوەبەرى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا بەکاردەهێنرا، میدیا فەرمى و سێبەرەکانى دەزگاى میتى تورک زۆرترین ڕەوایەتییان بەو پرسە دەدا، هەندێک جاریش لەهەرێم بەهەمان ئاواز و نەفەسى میدیاکانى تورکیا ئەو پرسە دەخرایە بەرگوێى هاوڵاتیان.

ئەمریکا لە سوریا دەکشێتەوە؟

پێشتر ماڵپەڕی “ئەلمۆنیتەر”ى ئەمریکى لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، پنتاگۆن پلانێکی لە ریزی پێداچونەوەی سیاسەتی ئەمریکا لە سوریا بۆ هاوپەیمانەکانی لە رۆژئاڤای کوردستان پێشنیاز کردوە کە لەگەڵ رژێمی سوریا بە سەرکردایەتی بەشار ئەسەد رێکبکەون، لە ئێستاشدا ئەو پلانە لە وەزارەتی دەرەوە وردبینی بۆ دەکرێت.

هاوکات ئاماژەى بەوەشکردبوو، پلانەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشكی سپی خراوەتەڕو، داوا کراوە لیژنەیەکی سیاسی هاوبەش لە نێوان بریکارەکانی وەزارەتی دەرەوە و دەزگای هەواڵگری ناوەندی “سی ئای ئەی” پێکبهێنرێت، بە مەبەستی جێبەجێکردنی رێکارەکانی پلانەکە.

لەبارەیەوە پاتریک ڕیدار وتەبێژی پنتاگۆن لەوەڵامى پرسیارى ئاژانسى ئەنادۆڵى تورکى ڕایگەیاند، سەرلەبەری ئەو هەواڵانە درۆن.

ئیدارەى بایدن بەگرنگی دەزانن لە سوریا بمێننەوە

جەنەڕاڵ ماتیۆ ماکفارلین، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین ڕایگەیاند، قۆناغی داهاتوو شایەتی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی دەبین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات.

 هاوکات جەختیکردەوە  لەسەر بەردەوامی پشتیوانی و کارکردنی هاوبەشییان لەگەڵ هەسەدە ئاماژەی بەوەشدا ، لە ئێستادا لە هەرێمى دیموکراتى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا لە پرۆسەی دامەزراندنی بنکەی سەربازی نوێدان، بەتایبەت لەو دەڤەرانەی کە شانەکانی داعش تێیدا چالاکن.

 ئەمە جیا لەوەى هەر پەیوەست بەم بابەتە، میدیا ناوخۆییەکانى ئەو وڵاتە ڕەتیدەکەنەوە هیچ فەرمانێک لە ئیدارەى بایدنەوە دە رچووبێت بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا.

ڕۆژنامەى” politico “ى ئەمریکى لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت، سێ بەرپرسی باڵای ئیدارەی بایدن پشتڕاستیان کردۆتەوە تەواوى ئەو گفتوگۆیانەى لەڕابردوو ئێستادا هەیە لەبارەى چارەنوسى هێزەکانیان لەسوریا ، جەختدەکەنەوە لەمانەوەى هێزەکانیان لەسوریا و پاڵپشتیکردنى هەسەدە.

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، دوو بەرپرسی باڵای ئیدارەی ئەمریکا و بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ڕایانگەیاند، پنتاگۆن بیر لە کشانەوە ناکاتەوە.

ئەم هەنگاوەش وەک خەونێکى بەتاڵ بۆ حکومەتەکەى ئەردۆغان و میدیاکانى لێکدەدرێتەوە کە بەو هیوایەبوون ئەمریکا لەسوریا بکشێتەوە، کورد و رۆژئاواى کوردستانیش لەسەر سینییەکى زێڕین پێشکەش بە تورکیا بکات.

 ڕەزامەندى بۆ وەرگرتنى سوید لە ناتۆ خەونەکەى ئەردۆغان لە بەدەستهێنانى فڕۆکەى F-16 بەدیدەهێنێت؟

میدیاکانى ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئیدارەی بایدن کۆنگریسیان ئاگادار کردۆتەوە کە بە نیازن فرۆکەی F-16 بەبەهاى 23 ملیار دۆلار بفرۆشتە تورکیا دوای ئەوەی رژێمی ئەردۆغان رەزامەندی نیشاندا بۆ وەرگرتنی سوێد لەناتۆ.

ئەو چوار کۆنگرێسمانەی کە لە لێژنەی کاروباری دەرەوە لە هەر دوو ئەنجومەنی نوێنەران و سیناتن لاریان نییە بۆ ئەم فرۆشتنە، بن کاردن کە سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوەی سیناتە ئەویش گومانی لە سروشتی حکومەتەکەى ئەردۆغان هەیە لەبواری پێشلکاریی بۆ مافەکانی مرۆڤ.

زۆربەی پەرلەمانتارن و سیناتەکان دوودڵن لە بڕیاری فرۆشتنی فرۆکەی F-16 بە تورکیا، لەوانە کریس ڤان هۆڵن کە بەکەسایەتیەکى کاریگەر ناودەبرێت لە نێو کۆنگرێسدا دژایەتییەکى گەورەى هەیە بەرامبەر بڕیارى فرۆشتنى فڕۆکەى F-16 بە تورکیا.

سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت: بۆ فرۆشتنی ئەم فرۆکانە پێویستی بەدەنگدانی ناو کۆنگرێسە و، پێویستە رژێمی ئەردۆغان پابەند بێت بە هەندێ مەرج لەوانە باشکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ناو تورکیا، ئەو فرۆکانە لە دژی یۆنان و کوردان لە سوریا بەکارنەهێنێت.

U.S. Secretary of State Antony Blinken and Turkey’s Foreign Minister Mevlut Cavusoglu meet at the State Department in Washington, U.S., January 18, 2023. REUTERS/Leah Millis/Pool

بۆ ئەو مەبەستەش هەموو هەوڵێکى خستۆتە گەر بۆ ئەوەى بڕیارى فرۆشتنى F-16 بە تورکیا هەلبوەشێتەوە.

بەبۆچوونى شارەزا نێودەوڵەتییەکان، ئەگەر ئەو هەوڵەى  کریس ڤان هۆڵن سەربگرێت ئەوا ریسەکەی ئەردۆغان دەبێتەوە بەخوری.

وەک ئەوەى دەوترێت “دەستى لە بنى هەمانەکە دەرەچێت”.

  • کابینەکەی مەسرور بارزانی ته‌ندروستى هه‌رێمی له‌ كه‌رتێكى خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ کردە كه‌رتێكى بازرگانى

  • حکومەتی هەرێم نە لیستی پاک کردووەتەوە و نە هەژمارەکەشی قبوڵ کراوە

  • ژیانی حەسەن نەسروڵا لە منداڵییەوە بۆ سەرکردەی حزب لە هەڕەشکردنەوە بۆ کوشتن

  • بای بای عیراق، دروشمی ئەو ڕیفراندۆمەی کوردى بە سەربەخۆیى نەگەیاند

  • یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە نێوان کەمتەرخەمی حکومەت و بایکۆتی مامۆستایاندا

  • کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

  • کۆچ ئەو پرسەی ویژدانی هەموو کەس دەجوڵێنێت جگە لە ویژدانی دەسەڵاتداران

  • روسەکان زانیاری ئەتۆمی بە ئێران دەدەن، ئەمریکی و بەریتانییەکان گڕدەگرن.

  • توشبووانی شێرپەنجە لە بێباکی حکومەت دووچاری مەرگ دەبنەوە

سەرەکی