مامۆستایان فەرمانبەران رایانگەیاند، له قۆناغی نوێ‌دا بایكۆت و خۆپیشاندانه‌كانیان فراوانتر ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای فشاره‌كانی سه‌ریان بۆ كۆتاییهێنان به بایكۆت، لە ئه‌مڕۆ وە خۆپیشاندانی مامۆستایان له‌شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین فراوانتربوو.
لە 13ی ئەیلوول، ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بەڵام لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین و پەروەردەی کۆیە دەرگای قوتابخانەکان بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە بە داخراوی ماوەتەوە، هەرچەندە فشارەکان لەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران چڕکراوەتەوە، بەڵام تا ئێستاش بایکۆت و خۆپیشاندانەکان بەردەوامى هەیە و جگە لە مامۆستایان بایکۆت چین و توێژەکانى دیکەشى گرتەوە و رژانە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه خۆپیشاندانی مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران له شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان ده‌ستیپێكرده‌وه، هه‌روه‌ها له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و كاره‌بای سلێمانی فه‌رمانبه‌ران بایكۆت كاركردنیان راگه‌یاند.
فراوانبونی خۆپیشاندان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردو فشاره‌كانی سه‌ر مامۆستایان و موچه‌خۆران بۆ كۆتاییهێنان به بایكۆت و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان زیاتربو، ته‌نانه‌ت رێگریان لێكرا كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامبده‌ن و مامۆستایان ناڕازیش سورن لەسەر ئەوەى جارێکى دیکە بچنەوە بەغدا و لەوێوە راستەوخۆۆ داواکاریەکانیان بە حکومەتى عێراق بگەیەنن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له سلێمانی، مامۆستایانی ناڕازی ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی پێشوویان و رایانگه‌یاند، تا جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له بایكۆت و خۆپیشاندان.
خۆپیشاندان و بایکۆت چین و توێژەکانى دیکەشى گرتەوە و هەرئەمڕۆ بەشێک لە بەڕیوەبەرایەتییەکانى هاتوچۆ و تەندروستیش بایکۆتى دەوامیان راگەیاند و هاتنە پاڵ خۆپیشاندەران بەهۆى دواکەوتنى موچە و پێنەدانى شایست داراییەکانیان.
هاوکات هەر ئەمڕۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی مانگرتنیان لە کارکردن راگەیاندوە و هیچ مامەڵەیەکی هاوڵاتییان رایی ناکەن، عەمید ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەى بەوەکرد، پشتگیری داواکاری کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکەن بەهۆی ئەوەی چوار مانگە موچەیان وەرنەگرتوە لە دۆخێکی سەختی داراییدان.
وتیشی: مانگرتنی کارمەندانی هاتوچۆ وەک هەڵوێستێک سەیر دەکەن، چونکە لە ماوەیەکی کەمدا دەست دەکەنەوە بە کارکردن، بەڵام ئەمە هۆشدارییە بۆ حکومەت ئەگەر بەو شێوەیە خەمسارد بێت لە بەرامبەر دابینیکردنی موچە لە داهاتویەکی نزیکدا مانگرتنی سەرتاسەری رادەگەیەنن.
بایکۆت و خۆپیشاندان جگە لەسلێمانى شار وشارۆچکەکانى دیکەشى گرتەوە بەشێوەیەک جگە لە مامۆستایان لە لایەکى دیکەوە هەر ئەمڕۆ کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی کەلار بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە، پێشتریش پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە کەلار بایکۆتیان کرد، بەڵام ئەوان گەڕاونەتەوە بۆ دەوام.
بەشێک لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى دیکەش، هەرچەندە کارمەندەکانیان بایکۆتیان نەکردووە، بەڵام لەگەڵ بەڕێوەبەرەکانیان رێککەوتوون لە هەفتەیەکدا دوو رۆژ دەوام بکەن، واتە لە گەرمیان نیوە بایکۆت لە زۆرینەی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان هەیە.
ئەوە لەکاتێکدایە، موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ساڵی رابردوو سێ موچه و ئه‌مساڵیش موچه‌ی مانگی یەکییان وه‌رنه‌گرتوه، حكومه‌تی هه‌رێم هیچ واده‌یه‌كی بۆ دابه‌شكردنی موچه رانه‌گه‌یاندوه و ده‌ڵێت، چاوه‌ڕوان به‌غدا پشكی كوردستان ره‌وانه بكات، له‌كاتێكدا داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان تائێستا بۆ مووچه ده‌ستكاری نه‌كراوه كه مانگانه 350 ملیار دیناره.