×

2024-04-23 132 جار خوێنراوەتەوە

چى لەبارەى “کاتژمێرى قیامەت” دەزانى؟ کەى دەبێتـە نیوەشەو؟

لە ساڵی 2020ەوە “کاتژمێری قیامەت” ئاماژە بۆ ئەوە دەکات 100 چرکە لە “کۆتایی جیهان”ەوە دوورین، لە ڕۆژی سێشەممەدا کاتژمێرەکە بەرەوپێش چووە سەبارەت بە کۆتایی جیهان، ئەوەش لەو کاتەوەی روسیا شەڕی دەستپێکردووە لەگەڵ ئۆکرانیا و ترسی لە کارەساتی ئەتۆمی بەرزکردەوە و چەندین کارەساتی سروشتی رووی لە زەوی کردووە.

لە ساڵی 2020ەوە کاتژمێرەکە پێوەرەکەی خۆی بۆ لەناوچوونی مرۆڤایەتی جێگیرکردووە، بەو پێیەی تەنها 100 چرکە لە نیوەشەوەوە دوورە، ئەمەش هێمای لەناوچوونی مرۆڤایەتییە.

پێشبینی دەکرێت کاتژمێرەکە پێشبینییەکانی بۆ ئەمساڵ ئاشکرا بکات لە کۆنفرانسێکدا.

کاتژمێرى قیامەت چییە؟

ئەم کاتژمێرە کە لەلایەن زانا ئەلبێرت ئەنیشتاین و توێژەرانی زانکۆی شیکاگۆ لە ساڵی 1947 دامەزرا، پێوەرێکە چرکەکانی کۆتاییهاتنی جیهان دەژمێرێت، بەجۆرێک تا کاتژمێرەکە نزیکتربێتەوە لە نیوە شەو، ئەگەری لەناوچوونى مرۆڤایەتى نزیکتردەبێت.

هەرچەندە ئامانجی پشت دامەزراندنی ئەو کاتژمێرە لە سەرەتاوە پێوانەکردنی لەناوچوونی مرۆڤایەتی بوو بەپێی مەترسییەکانی چەکی ئەتۆمی، بەڵام دواتر فراوانترکرا بۆ ئەو مەترسییانەی رووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبنەوە، کاتژمێرەکە لە یەکێک لە هۆڵەکانی زانکۆی شیکاگۆ دانراوە.

لەئێستادا لەلایەن زانایانی ئەتۆمەوە تەنیا 90 چرکەی لێهێڵراوەتەوە، ئەمەش دوای ئاماژە مەترسیدارەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرپابوونی جەنگ و قووڵبوونەوەی ململانێکانی ئەم دواییە و ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم لەلایەن وڵاتانەوە.

میلەکانی ئه م کاتژمێره دەتوانێت بەپێی تێکچوون یان باشتربوونی دۆخی مرۆڤایەتی بۆ پێشەوە یان دواوه بچێت، له ساڵی 1991دا لەگەڵ کۆتاییهاتنی شه ڕی سارد کاتژمێرەکە17 خولەک لە نیوەشەو هاتەدواوە و تا ساڵی 1995 له و فۆرمەدا مایەوە.

کاتژمێرەکە چی دەڵێت بۆ ئەمساڵ؟

رەیچڵ برۆنسۆن، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی بوڵیتینی زانایانی ئەتۆم رایگەیاند: چین و رووسیا و ئەمریکا بڕە پارەیەکی زۆر خەرج دەکەن بۆ فراوانکردن و پەرەپێدانی جبەخانە ئەتۆمییەکانیان، ئەمەش مەترسیی شەڕی ئەتۆمی زیاددەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد؛ پێناچێت جەنگی رووسیا و ئۆکراین بەم نزیکانە کۆتایی بێت و بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن رووسیاوە لەو جەنگەدا هێشتا ئەگەرێکی جددییە، وتیشی: ساڵی رابردوو رووسیا چەندین ئاماژەی نیگەرانکەری لەوبارەیەوە داوە.

سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی غەززە، برۆنسۆن رایگەیاند: کردەوەکانی ئیسرائیل وەک دەوڵەتێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی پەیوەندیی راستەوخۆیان بە کاتژمێری رۆژی دواییەوە هەیە، جێگەی نیگەرانییەکی قووڵە، کە رەنگە ململانێکان لە ناوچەکەدا پەرەبسێنن و ببنە هۆی راکێشانی هێزی ئەتۆمی زیاتر بۆ نێو ململانێکە.

لە جیهاندا نۆ وڵات خاوەنی چەکی ئەتۆمین، بە هەموویانەوە زیاتر لە 13 هەزار کڵاوەی ئەتۆمییان هەیە، کە زۆربەیان سەدان جار لەو بۆمبە بەهێزترن، کە ئەمریکا لە کاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا لەهیرۆشیما و ناکازاکیی ژاپۆندا بەکاریهێنا.

لە ساڵی 2021دا، ئەو نۆ وڵاتەی خاوەنی چەکی ئەتۆمین، بە بەهای زیاتر لە 82 ملیار دۆلار کاریان لەسەر پێشخستن و زیادکردنی کڵاوە ئەتۆمییەکانیان کردووە.

دەکرێت کات لەو کاتژمێرەدا بگەڕێنینەوە؟

رەیچڵ برۆنسۆن ئاماژە بەوە دەکات کە ناتوانرێت کاتژمێرەکە لە ئێستادا بگۆڕدرێت بۆ نیوەی شەو، “چونکە لەم ساتەدا ناتوانین” و دەشڵێت “هیچ ئامرازێکی گونجاومان نەدەبوو بۆ وەڵامدانەوە”.

برۆنسۆن هیوادارە ئەو کاتژمێرە مێژووییە نەک هەر هۆشدارییەک بێت، بەڵکو ئاماژەیەک بێت بۆ دڵنیاکردنەوە و بیرخستنەوەی خەڵک، دەشڵێت “پێشتر کاتژمێرەکەمان گەڕاندەوە دواوە و دەتوانین دووبارە ئەو کارە بکەینەوە”.

SHARE

  • کابینەکەی مەسرور بارزانی ته‌ندروستى هه‌رێمی له‌ كه‌رتێكى خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ کردە كه‌رتێكى بازرگانى

  • حکومەتی هەرێم نە لیستی پاک کردووەتەوە و نە هەژمارەکەشی قبوڵ کراوە

  • ژیانی حەسەن نەسروڵا لە منداڵییەوە بۆ سەرکردەی حزب لە هەڕەشکردنەوە بۆ کوشتن

  • بای بای عیراق، دروشمی ئەو ڕیفراندۆمەی کوردى بە سەربەخۆیى نەگەیاند

  • یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە نێوان کەمتەرخەمی حکومەت و بایکۆتی مامۆستایاندا

  • کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

  • کۆچ ئەو پرسەی ویژدانی هەموو کەس دەجوڵێنێت جگە لە ویژدانی دەسەڵاتداران

  • روسەکان زانیاری ئەتۆمی بە ئێران دەدەن، ئەمریکی و بەریتانییەکان گڕدەگرن.

  • توشبووانی شێرپەنجە لە بێباکی حکومەت دووچاری مەرگ دەبنەوە

سەرەکی