ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ پارتی و بە دیاریکراویش لەگەڵ بنەماڵەی بارزانیی، ئەدهەم بارزانی لە سنوری سلێمانی، بەغدا و ئێران لە هاتووچۆدایە و باس لەوەشدەکات، دەیەوێت جوڵەی سیاسیی لە داهاتوودا هەبێت..
شێخ ئەدهەم، ئامۆزای مهسعود بارزانی سهرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانهو له ساڵی 1962 له دایکبوه. له ساڵی 1988 حزبوڵای شۆڕشگێڕی دامهزراندوهو دوای راپهڕینی ساڵی 1991و دامهزراندنی پهرلهمانی کوردستان، بوهته ئهندام لهو پهرلهمانهدا.
شێخ ئەدهەم بارزانی کە نەوەی شێخ ئەحمەدی بارزانو ئامۆزای مەسعود بارزانییە، یەکێکە لەکەسایەتییە دیارەکانی ناو بارزانییەکانو پێشتر ئەندامی پەرلەمانی کوردستانو ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بوەو لەهەشتاکانی سەدەی رابردوشدا سەرکردەی حزبوڵای شۆڕشگێڕی کورد بوە، پاش ئەوەی ماوەیەکە بەئاشکراو نهێنی رەخنە لەچۆنیەتی بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستانو چۆنیەتی مامەڵە کردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ روداوەکاندا دەگرێت
ئەدهەم بارزانی کە بەردەوام رەخنە لەهێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەگرێو لەبەرامبەریشدا پەیوەندییەکی توندوتۆڵی هەیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانو خاوەنی خانوییەکیشە لەشاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی ئێرانو گرژیو شەڕو ئاڵۆزی کەوتنە ناو شاری شنۆو شارەکانی رۆژهەڵاتەوە، دەیویست لەڕیگەی مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەفەرمانی مەسعود بارزانی رێگری لێکرا.
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەکتێبەکەیدا بە ناونیشانی “بەرگی چوارەمی – بارزانیو بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد”، سەبارەت بەدو روداوی حەفتاکانو هەشتاکانی سەدەی رابردو لەدو شوێندا بەبێ ئەوەی ناوی کەسەکە بهێنێت ئاماژە بەیەکێک لەخزمە نزیکەکانی دەکات کە پێشتر پیاوی ساواکو ئێستاش پیاوی ئیتیلاعاتە.
مەسعود بارزانی سەبارەت بەحزبوڵای شۆڕشگێڕی کورد کە ئەدهەم بارزانی سەرکردەی بوە، دەنوسێت “ژمارەیەک لەبەرپرسانی ئێران لەژێر چاودێریی راستەوخۆی مەحمودی هاشمیو زولقەدردا، رێکخستنێکیان بەناوی حزبوڵا دامەزراندو هەموو جۆرە یارمەتییەکیان داو وایان لێکدابوەوە کە حزبوڵڵا دەبێتە بەدیلو ئەلتەرناتیڤی پارتی. لەناو حزبوڵڵاشدا دوو بۆچوون هەبوون، بەشێکیان وایان زانی ئێمە ئاگاداری بابەتەکەینو ئەمە دابەشبوونی ڕۆڵەکانە (کە وا نەبوو فڕی بەسەر ڕاستییەوە نەبوو)، کاتێکیش زانییان ئەم رێکخستنە بۆ دژایەتیکردنی پارتییە، زۆربەیان وازیان هێناو کشانەوە. ژمارەیەکی تر لەپێناو دەستخستنی پارەو پلە بەدوایان کەوتنو بەشێکی تریش بەڕاستی نیازێکی خراپیان هەبوو دژی پارتی، بەڵام سەرنەکەوتن، کاتێک ئێران هەستی کرد کە کاریگەرییان وەک پێویست نییە هیوای پێیان نەماو دواتر توانەوە”.
بە دیاریکراوی لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراقدا ئەدهەم بارزانی گەڕایەوە شاری بەغدا و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بینرا، دواتریش لە دەباشان دووبارە لەگەڵ ئەدهەم بارزانیدا بینرایەوە و ئەدهەم بارزانی باسی لەوەکردبوو، دەیەوێت لە شاری سلێمانی بارەگایەک بکاتەوە….
لەپاش سەرهەڵدانی ناکۆکییەکانی ئەدهەم بارزانی لەگەڵ ماڵی بارزانی، موچەی سەرجەم پاسەوانەکانی ئەدهەم بارزانی بڕدرا، ئەویش بۆ ماوەیەک هەرێمی کوردستانی جێهێشت و ڕویکردە ئێران….
ئهدههم بارزانی له ئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی پشتگیرییەو “لە پهیوهندی بهردهوامدایه لهگهڵ خهڵکانی نوخبهی ناوخۆی ههرێم و دهرهوهی وڵات و ڕایان لهسهر قهواره سیاسییهکه وهردهگرێت و ههوڵی بهشداری پێکردنیشیان دهدات.”
ئەدهەم بارزانی، پێشتر بۆچوونی جیاواز لە پارتی دیموكراتی كوردستانی لەبارەی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر سنورەکانی هەرێم هەبوو، بەوەش لە بەرپرسانی دیکەی حزبەکەی جیادەکرایەوە، کە هەمیشە دژی هێرشی وڵاتانی دراوسێ بۆسەر هەرێم قسەی هەبووە.
کاتێک تورکیا بۆردوومانی چڕی هەرێمی کوردستانی کرد ئەدهەم بارزانی هەر زوو هەڵوێستی خۆی ئاشکراکرد و وتی:”ناتوانم لە خاکێکدا بژیم، کە داگیرکاریی تورکیای لەسەر بێت”.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەدهەم بارزانی جوڵەکانی لەنێوخۆی کوردستان قەتیس نەکردووە، بەڵکو لە بەغداش چاوی بەو لایەنانە دەکەوێت، کە پارتی هەمیشە دژایەتییان دەکات بۆ نمونە ڕەیان کلدانی، سەرۆکی جوڵانەوەی بابیلۆن، کە ئەدهەم بارزانی لەگەڵی کۆبووەوە و باسی موچەی فەرمانبەرانیان کرد.
ئێستا و لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پرسیاری جیاواز دەوروژێندرێت، گرنگترینیان ئەوەن؛
ئاخۆ ناڕەزایەتییەکەی ئەدهەم بارزانی ڕاستەقینەیە، یاخود جۆرێک لە یاریی پارتییە بۆ ڕێگریکردن لە پەرتبوونی دەنگەکانی لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە.