×

2024-04-23 268 جار خوێنراوەتەوە

ڕێکخراوی سی پی تی زانیاری مەترسیدار لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەرخاکی هەرێم ئاشکرا دەکات

دوای ساڵانێک شکست لەئۆپراسیۆنەکانی تورکیا، بڕیار وایە تورکیا بەشێوەیەکی چڕترو فراوانتر هێرشەکانی دەست پێبکاتەوە بۆ سەرهەرێمی کوردستان و بە دیاری کراوی بۆسەرچیای گارە.

 ڕێكخراوى سى پى تى ئه‌مریكىش هۆشدارى لە قۆناغى یەکەمى ئەو ئۆپەراسۆنە دەدات و دەزگای میدیایی 'ئیرادە'ش وردەکارى هێرشە پێشبینیکراوەکەى سوپاى تورکیا و ئامانجەکانى دەخاتەڕوو.

بەرپرسانی تورکیا بۆچی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد و کێیان بینی؟

له‌ سه‌ره‌تایى مانگى ئاداردا یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیرى به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاند، پێش كۆتایی مانگى ڕه‌مه‌زان ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى زه‌مینى له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ن و هاوینى ئه‌مساڵ پارتى كرێكارانى كوردستان له‌نێو خاكى عێراقدا ناهێڵن.

لە 10ى ئادارى ئەمساڵ 'یەشار گولەر' و چەند ژەنڕاڵێکى باڵاى سەربازى تورکیا هاتنە هەرێمى کوردستان و لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانى سەربازى عێراق و پارتى کۆبوونەوە، دواتر لە ئاستێکى باڵادا و لەگەڵ بەرپرسانى هەواڵگرى و سەربازى و سیاسى ئیدارى عێراقدا کۆبوونەوە، لەسەر ئاستى ناوخۆ و دەرەوەش چاو لەسەر جێبەجێکردنى پیلانەکەیە.

پیشتریش لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمى وەزارەتى بەرگرى تورکیا بلاوکرایەوە، بە قوڵایى( 30 تا 40) کیلۆمەتر بەدرێژاى سەرجەم سنورەکانى (عێراق و تورکیا) نەخشەى هێرشێکى داگیرکارى نێوانیان بۆسەر باشورى کوردستان کێشا ودواتربۆتاوتوێکردنى ئەوپیلانە لە
( 14ى ئادار) 'هاکان فدان' وەزیرى دەرەوەى تورکیا بەیاوەرى 'یەشار گولەر' وەزیرى بەرگرى و ئیبراهیم کاڵن وەزیرى دەزگاى میت و مونیر قەرەلۆغلۆ جێگرى وەزیرى ناوخۆ گەیشتنە بەغدا.

گرنگی چیای گارە لەچیدایە؟

ڕێكخراوى سى پى تى ئه‌مریكى(CPT )كه‌ یه‌كێك له‌ كاره‌كانى بریتیه‌ له‌ چاودێریكردنى ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانى توركیا و ئێران له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان لە نوێترین ڕاپۆرتى خۆیدا لەبارەى ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەى تورکیا لەناو خاکى هەرێم دەڵێت، ئۆپراسیۆنی ئەمجارەی سوپای تورکیا بۆ سەر زنجیرە (چیای گارا) دەبێت کە بە درێژایی( 38.9 )کیلۆمەتر هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ناوەندیی بەیەکەوەبەستنەوەی هەر چوار قەزای (مێرگەسۆر و ئاکرێ و ئامێدی و زاخۆش)ە.

پرسیارەکەش ئەوەیە ئاخۆ تورکیا ئەمجارە کوێ بە ئامانج دەگرێت؟

ڕێکخراوەکە لەڕاپۆرتەکەدا هۆشداریداوە لە هێرشى تورکیا لە ئەمساڵدا بۆسەر زنجیرەچیاى گارە و ئەو هۆکارانەش کە رێکخراوەکە بۆ هۆشداریەکەى پشتى پێبەستووە ئەنجامى هێرشە شکستخواردوکەى شوباتى ساڵى 2021ى سەر چیاى گارەیە کە لە ڕیگەى ژمارەیەکى زۆر فڕۆکەى جەنگى و کۆپتەرەوە ئۆپەراسیۆنێکى دژى گەریلاکانى پارتى کریکارانى کوردستان ئەنجامدا و بەڵام بەهۆى ئەو زیانە گەورەیەى کە دووچارى بوەوە دوای (چوار) ڕۆژ کۆتایى بە ئۆپەرسیۆنەکە هێنا.

لەڕاپۆرتەکەی سی پی تی دا ئەوەشهاتووە، کە تەنها لە ماوەی) 70 (ڕۆژی سەرەتای ساڵی 2024، تورکیا (141)بۆردوومانی لە پارێزگای دهۆکدا ئەنجامداوە کە لەو ژمارەیە 75 بۆردوومان بۆ سەر گوندەکانی دەووروبەری چیای گارا بووە.

بەگویرەى ڕاگەیەندراوى وەزارەتى بەرگرى تورکیا پارتى لەم هێرشەدا هاوکارێکى سەرەکییاندەبیت و بەپێى زانیارییەکانیش لە ئێستادا چیاى گارە بە هێزەکانى فەرماندەیى (دهۆک) و هێزەکانى (زێرەڤانى) هێزەکانى پێشمەرگەى (پاراستنى ژینگەیى) سەر بە پارتى تەنراوە و لە باکورى ڕۆژهەڵاتیشەوە کە ناوچەى بارزانە لە ژێر کۆنترۆڵى فەرماندەیى بارزان و هێزە تایبەتەکەى مستەفا بارزانى ناسراو بە بابۆیە.

بەئامانجگرتنى چیاى گارە چۆن  بەڕیوە دەچێت؟

ئەوەى بووەتە جێگەى مشتومڕ و نیگەرانى چاودێر و بەپرسانى هەرێم و ناوچەکەکە ئەوەیە بەئامانجگرتنى چیاى گارە بەهاوکارى پارتى دیمکوراتى کوردستان بەڕیوە دەچێت و گارە خەو خۆراکى لە دەسەڵاتدارانى تورکیا حەرام کردووەر و ئەردۆگان خەون بە چیاى گارەوە دەبینێت و ئەگەرى داگیرکردنى ئەو چیایە کوردان دەخاتە بەردەم مەترسیەکى گەورەوە.

ئامانجى تورکیا لەداگیرکردنى چیاى گارە دابڕانى خاڵى بەیەکگەیشتنى هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆکە بەوەش 39 کیلۆمەتر لە قەدپاڵى چیاکە لە باکورەوە داگیر دەکات و پەکەکە لەسنورى باکورى کەردستان دادەبڕێنێت، لەلایەکى دیکەشەوە بەهاتنى بۆ چیاى گارە تورکیا بە ئەندازەى 15 کیلۆمەتر لەلاشى ڕووگەى ئێزدییەکان نزیکدەبیتەوە بەوەش کاریگەرى ڕاستەوخۆ دەخاتە سەر شەنگال.

 تاکە ئامانجى پارتیش بۆ هاوکاریکردنى تورکیا لە داگیرکردنى چیاکە کۆتایهێنانە بە هەژموونى پەکەکە لە ناوچەکە و دورخستنەوەیانە لە سنورى ژێر دەسەڵاتى خۆى و ئامانجى عێراقیش گەڕانەوەى هێزەکانیەتى بۆناو خاکى کوردستان و لاوازکردنى حکومەتى هەریمە کە لەئەگەرى داگیرکردنى چیاى گارە تەواوى ناوچەکە رادەستى هێزەکانى عێراق دەکات بەوەش گورزێکى گەورە بەر دەستکەوتە و سەربازیەکانى سیاسى هەرێم دەکەوێت.

بۆیەکەم جار تورکیا چۆن هات بۆ داگیرکردنی هەرێمی کوردستان؟

لەساڵی 2006 کاتێک بەهۆی شەڕی ناوخۆ پارتی هێزی تورکیای هینایە ناو خاکی کوردستان یەکەمین تورکیا لە ناوچەی (گرێ باروخ)لەناحییەی کانی ماسی یەکەم بنکەی دانا،  دانانی ئەو بنکە سەربازییەش و لەدوای ئەوەش  لەساڵی  2017 تورکیا بەهاوکاری پارتی بنکەوبارەگاکانی لەسنوری بامەڕنێ قایمترکرد.

تورکیا لەداگیرکارییەکانی نەوەستاو پاش کۆتایی هێنانی پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا لەگەڵ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناوچەیەک کە پێی دەوترێت گوندی (بەرمیزە) بارەگای سەربازی جێگیر کرد و زیاتر خاکی هەرێم داگیر دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی پێشمەرگەو دەزگای ئاسایش و دژەتیرۆری پارتی و هێزەکانی پارتی ڕایگشتی بەلاڕێدا دەبەن لەپێدانی زانیاری لەسەر هێرش و بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان.

تورکیا لە یەک ڕۆژدا (350) تۆن داری لەخاکی هەرێم بڕیوەتەوە!!

کامەران عوسمان بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی-عێراق سی پی تی CPT  ی ئەمەریکی لەکاتی بەشداری کردنی لەدیالۆگی دەزگای میدایایی ئیرادە کە لەڕۆژانی داهاتوودا بڵاودەبێتەوە وتی:" تورکیا لە کانوونی یەکەمی 2017 تاوەکو نیسانی ئەمساڵ(64)بنکەو بارەگای سەربازی دامەزراندووە لە سێگۆشەی (ئێران، تورکیا ، عێراق) تا دەگاتە ناوچەی (دورنە) لەتورکیاو تەواوی ئەو بنکە سەربازییانەی تورکیا بە تۆڕێکی ڕێگاوبان بەیەکەوە بەستراونەتەوە کە سەرجەمیان بۆ داگیرکردنی خاکی هەریمی کوردستانە بەبیانووی بوونی هێزەکانی 'پەکەکە' بۆ ئەوەش هەندێک لەحزبەکانی هەرێم پێشوازی لە تورکیا دەکەن.

وتیشی" لە نۆ مانگی ساڵی 2021 دا تورکیا  لە یەک ڕۆژدا (350) تۆن داری لەخاکی هەرێم بڕیوەتەوەو ئاودیوی تورکیای کردووەو دواتر کراوە بەپێداویستی ناو ماڵ و  جارێکی دیکە ڕەوانەی بازاڕەکانی کوردستان کراوەتەوە.”

کامەران عوسمان، دەشڵێت:" وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری داتاو ئاماری داگیرکارییەکانی تورکیا نییەو هەندێک جار داوای داتای قوربانییەکان لەڕێکخراوی  سی پی تی CPT   دەکەن. 

ژمارەی ئەو گوندانەی لەژێر هەڕەشەی چۆڵکردندان؟

بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی-عێراق سی پی تی CPT  ی ئەمەریکی ئاشکراشیکرد، بەهۆی دروستکردنی ئەو بنکە سەربازیانەی تورکیا لەناو خاکی هەرێم جگە لەوەی چەندین هاولاتی بوونەتە قوربانی تا ئێستا(161) گوند بەتەواوەتی چۆڵکراون و دانیشتوانەکەی ئاوارەبوون زیاتر لە (600) گوندیش لەژێر هەڕەشەی چۆڵکردندان.

بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی-عێراق سی پی تی باس لەوەشدەکات ، بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەناو جاکی هەریم لەمانگی (8)ی ساڵی لە 2015   بۆ یەکەم جار کاتێک تورکیا درۆنی بەکار هێنا تا ساڵی 2024 (74) پێشمەرگە بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە شەهید بوون  و هیچ کەس و لایەنێکیش بەرگریان لێناکات و لێیان ناپرسێتەوە، تەنانەت بەشێک لەو پێشمەرگانەی شەهید بوون دوای مانگێک ڕاستەوخۆ مووچەکانیان بڕاوە.

بەپێی ئامارەکان لەساڵی 1990 تا ئێستا   (700) هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی تورکیاو ئێران  بوونەتە قوربانی ئەوەشی جێگەی نیگەرانییە لەهیچ بەڵگەنامەیەکی گیان لەدەستدان و شەهید بووندا نەنوسراوە بەهۆی بۆردومانەوە شەهید بووە ئەوەش وادەکات خاوەنی قوربانییەکە نەتوانێت داوای مافی خۆی بکات و ئەوکارەی حکومەتی هەرێم دەیکات بۆ ئەوەیە داتاکان نەبنە بەڵگە لەسەر تورکیاو ئێران لەدادگا نێودەوڵەتییەکان.

کامەران عوسمان دەشڵێت، لە کانوونی یەکەمی 2027 تاوەکو ئێستا ، سوپای تورکیا توانیویەتی (%86.2) سنوری نێوان عێراق- تورکیا کۆنتڕۆڵ بکات و (64) بارەگای سەربازیی بەدرێژایی سنورەکە جێگیربکات.

بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی-عێراق سی پی تی CPT  ی ئەمەریکی نیگەرانی خۆی دربڕی و وتی:" ئەوەی جێگەی داخە زۆرینەی ئەو بنکەو بارەگا سەربازییانەی تورکیا لەناو خاکی هەرێم هەیەتی و بەشێکی هەرێکی کوردستانی پێداگیر کردووە بە کەل و پەل و ئامێرەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دروستکراون.

سی پی تی CPT  ، هۆشداریدەدات لە ئاوارەبوون و دروستبوونی مەترسی بۆ سەر گیانی (190) خانەوادە لە (39) گوندی ئاوەدانی دەووروبەری چیای گارا لە قۆناغی جێنەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیادا.

زنجیرە چیاى گارە دووهەزار و 150مەتر بەرزە و بەدرێژاى 38.9 کیلۆمەتر هەردوو پاریزگاى هەولێر و دهۆک بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ناوەندى بەیەکگەیشتنی  قەزاى مێرگەسۆرە لەگەڵ پارێزگاى هەولێر.

  • کابینەکەی مەسرور بارزانی ته‌ندروستى هه‌رێمی له‌ كه‌رتێكى خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ کردە كه‌رتێكى بازرگانى

  • حکومەتی هەرێم نە لیستی پاک کردووەتەوە و نە هەژمارەکەشی قبوڵ کراوە

  • ژیانی حەسەن نەسروڵا لە منداڵییەوە بۆ سەرکردەی حزب لە هەڕەشکردنەوە بۆ کوشتن

  • بای بای عیراق، دروشمی ئەو ڕیفراندۆمەی کوردى بە سەربەخۆیى نەگەیاند

  • یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە نێوان کەمتەرخەمی حکومەت و بایکۆتی مامۆستایاندا

  • کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

  • کۆچ ئەو پرسەی ویژدانی هەموو کەس دەجوڵێنێت جگە لە ویژدانی دەسەڵاتداران

  • روسەکان زانیاری ئەتۆمی بە ئێران دەدەن، ئەمریکی و بەریتانییەکان گڕدەگرن.

  • توشبووانی شێرپەنجە لە بێباکی حکومەت دووچاری مەرگ دەبنەوە

سەرەکی