×

2024-05-01 334 جار خوێنراوەتەوە

هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان هەنگاو بەرەو دواخستن دەنێت

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکى باڵاى چوارچێوەى هەماهەنگی بە ڕۆژنامەى عەرەبی جەدیدی ڕاگەیاندووە، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمى کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ بەغداد لایەنە عێراقییەکانى ڕازیکردووە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان بۆ چەند مانگێک دوابخرێت تا ئەو کاتەى هەندێک گۆڕانکاریی لە یاساکەدا دەکرێتەوە.

 

کوردستانی بێ پەرلەمان

محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری دەڵیت، ئەگەر هەولەکانی دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەربگرێت، ئەوا هیچ گرەنتیەک بۆ ئەنجامدانی لە داهاتوشدا نامێنێت، بە تایبەت ئەگەر یەکێتی بە "کرداریی" دژی بێت و رازی نەبێت بە دواخستن .

وتەبێژی کۆمەڵ پێیوایە، واقیعەکە ئەوەیە کە بێ ڕەزامەندی ئەو دوو هێزە خاوەن دوو زۆنەی هەڕێم، مەحاڵە هەڵبژاردن بکرێت !

پەرلەمانێک بەم شێوە بێ ودوو هێز ڤیتۆیان هەبێ بەسەریەوە نەمانی باشترە

ئاهاژەی بەوەشکردووە، ئەگەر پەرلەمانێک بەم شێوە بێ ودوو هێز ڤیتۆیان هەبێ بەسەریەوە نەمانی باشترە و و دەکرێتهێزە سیاسیەکان، مامۆستایانی یاسای دەستوریی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شارەزایان و سیاسەتمەداران، دادگای فیدراڵی ، پەرلەمانتارانی بەغدا ... هتد، بیر لە شێوازێکی دیکەی  ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان بکەنەوە و پێگەی هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە پەرلەمانی داهاتوی عێراق بکرێتە بنەما بۆ بەڕێوەبردنی هەرێم و لە بەغداش پەلە بکرێت لە دروستکردنی ئەنجومەنی هەڕێمەکان کە دەستەبەری پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێمە .

محەمەد حەکیم دەڵێت، ئەوەی نوسیومە مانای ئەوە نیە خۆشحاڵم بە نەبونی پەرلەمان، خۆزگە پەرلەمانێکی چالاک و هەڵقولاوی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردنمان دەبوو، بەڵام مەترسییەکم هەیە کە دواخستنی هەڵبژرادنی سەر بکێشێ بۆ دوو ئیدارەیی .

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری  پێشنیاز دەکات بیر لە شێوازێکی دیکەی بەڕیوەبردنی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە دوور بێ لە دوو ئیدارەیی .!

سەبارەت  بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، وتەبیژی کۆمەڵی دادگەری

دەڵێت، هیوادارم من هەڵەم بم و هیچی خراپ ڕوونەدات و خولی شەشی پەرلەمانی کوردستان ببینین !

مانگی حەوتی ئەمساڵ ته‌مه‌نی كۆمسیۆن كۆتایی دێت

هاوکات كاروان یاروه‌یس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، پارتی ده‌یه‌وێت ئیراده‌ی خۆی بسه‌پێنێت و هه‌ڵبژاردن به‌و جۆره‌ بكرێت كه‌ خۆی ده‌یه‌وێت، مانگی حەوتی ئەمساڵ ته‌مه‌نی كۆمسیۆن كۆتایی دێت و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و سه‌رۆكی كۆمسیۆن كاتێكی زۆری ده‌وێت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانیش دره‌نگ ده‌گه‌نه‌ رێكکه‌وتن.

بەوتەى ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان له‌ئێستادا كێشه‌یان نیه‌ هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، چونكه‌ ده‌زانن دواخستنی هه‌ڵبژاردن هه‌رێمی كوردستان زیاتر لاواز ده‌كات و كێشه‌ سیاسیه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم قووڵتر دەکاتەوە.

خەریکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوادەخرێت.

ئەندامێکى باڵاى چوارچێوەى هەماهەنگی بە رۆژنامەى عەرەبی جەدیدی راگەیاندووە، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمى کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ بەغداد لایەنە عێراقییەکانى ڕازیکردووە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان بۆ چەند مانگێک دوابخرێت تاوەکو ئەو کاتەى هەندێک گۆڕانکاریی لە یاساکەدا دەکرێتەوە، راشیگەیاندووە لەو سەردانەدا مکوڕیی لەسەر هەڵوێستى پارتى دیموکراتى کوردستانى بۆ لایەنە عێراقییەکان دووپاتکردووەتەوە، هەروەها باسیان لەوەشکردووە بەشداریی نەکردنى پارتى لەو هەڵبژاردنەدا کێشەى ئاسایش و سیاسی لە هەرێمى کوردستان و عێراقیش دروستدەکات.

رێبین سەلام، ئەندامى سەرکردایەتى پارتیش بە ڕۆژنامەکەى ڕاگەیاندووە، لایەنە سیاسییەکانى عێراق و تەنانەت جیهانیش دەزانن بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن بەبێ پارتى ئەستەم و قورسە، ئەمەش بە ماناى ئەوە دێت کە دەبێت هەڵبژاردن دوابخرێت و بەدووریشی نازانم لە ماوەیەکى کەمدا دواخستنەکەى رابگەیەنرێت.

دواخستنی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا نییە


ڕێواز فایه‌ق سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و  ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، دواخستنی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا نییە.

ڕێواز فایەق بە میدیای ڕۆژنامەی کوردستانی زمانحاڵی یەکێتی وتووە، جه‌ختكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت، پابه‌ندبوونه‌ به ‌ناوه‌ڕ‌ۆكی مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن.

بەوتەی ڕێواز فایەق "پێداگربوونی یەکێتی پابه‌ندبوونە‌ به‌بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه ‌له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به‌كۆی ده‌نگ بڕ‌یاریدا، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنین له‌واده‌ی خۆیدا.

دەشڵێت، "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌دا نه‌كرێت و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كارهێنا له‌ كێشاندنه‌وه‌ی مه‌رسومه‌كه‌ی یان دواخستنی هه‌ڵبژاردن، به‌بڕ‌وای من وه‌كو كه‌سێكی یاسایی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدا نییه‌، به‌ڵكو دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شبكرێت ئه‌وا كارێكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی خواستی یه‌كێتی رووده‌دات، چونكه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی باسی لەوەشکردووە، ئێمه‌ پێمانوایه‌، هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی به‌ڕ‌ێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ته‌ندروست له‌ هه‌رێم ئاماده‌یه‌، كۆمسیۆن و یاسا هه‌یه‌و هێزه‌ سیاسییه‌كان ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن جگه‌ له‌ پارتی.

عوسمان کاروانی، کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە دەزگای میدیایی ' ئیرادە' ی وت: وەک یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هەڵوێستان ڕوونەو بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نین و پێمان وایە هەموو خۆرە دواخستنێکی هەڵبژاردنەکان لەزیانی هەرێمی کوردستان دەشکێتەوەو ئەوەش ڕێگە خۆشدەکات بۆ دەستێوەردانی ئیقلی زیاترو بۆ لاواز بوونی زیاتری هەرێمی کوردستان  بەرامبەر بە عێراق و لەدەستدانی ئەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییە کە ئێستا هەرێمی کوردستان هەیەتی.

وتیشی، وە بەهیچ شێوەیەک پشتیوانی لەدواخستنی هەڵبژاردن ناکەین و ناچینە هیچ کۆبوونەوەیەک تایبەت بەو باسە.

بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی

ڕۆژی 21ی شوباتی 2024، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا 11 کورسی کۆتا و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری بناسێنێت.

 هەر بەپێی بڕیارەکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەی فرە بازنەیی بەڕێوەدەچێت بەشێوەیەک نابێت ژمارەی بازنەکانی هەڵبژاردن لە چوار بازنە کەمتر بێت.

دادگای فیدراڵی عێراق لە بڕیارەکەیدا، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقی وەک لایەنی سەرپەرشتیکار و ئەنجامدەری پرۆسەکە دیاریکردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ماوەی یاسای ئەندامانی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان کۆتایهاتووە، بەهۆی کۆتایی پێهێنانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانیش بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، پەرلەمان ناتوانێت تا خولی شەشەم شەرعیەتییان پێبداتەوە.

سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانیەکان جگە لە پارتی دژی دواخستنی هەڵبژاردن دەوەستنەوە

هه‌ریه‌ك فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دژی هه‌وڵه‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نن، سێجار له‌سه‌ر خواستی پارتێكی سیاسی و وه‌ك ته‌حه‌دایه‌كی ته‌واوه‌تی یاسا و ده‌ستور و مه‌رسومه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دواخراوه‌.



جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان دژی دواخستنی هەڵبژاردن و پشتیوانیکردن لە بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

هاوکات، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەدەزگای میدیایی 'ئیرادە'ی ڕاگەیاند، سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانیەکان جگە لە پارتی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن و پشتیوانی کۆمسیۆن دەکەن بۆ بەڕێوەچوون و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا.

بە وتەی  سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مافی هیچ پارتێكی سیاسی نییه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی و سه‌ربازیی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ سه‌پاندنی ئه‌مری واقع و یاخیبون له‌ یاسا و بریاره‌كان.

چی بەکارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وتراوە؟

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی'ئیرادە' کە لەناو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەستیکەوتووە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخراوە بەڵام تا ئێستا کاتەکەی ڕانەگەیەندراوە.

سەرچاوەکە وتیشی"بەکارمەندی ناوەندەکانی کۆمسیۆن وتراوە ئەو فۆڕمانەی پڕکراونەتەوە  بۆ کارمەندو چاودێری سەرسندوقەمانی دەنگدان بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن مەیان گەڕێننەوە بۆ ئۆفیسی سەرەکی کۆمسیۆن و لای خۆتان بیان پارێزن لەبەر ئەوەی وادەی دیاری کراوی هەڵبژاردنی کوردستان دواخراوە.

هەڵوێستی لایەنە شیعەکان چیە؟

زانیارییەکان باس لاوە دەکەن ، لایه‌نه‌ شیعه‌كانی عێراق گڵۆپی سه‌وزیان بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم هه‌ڵكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان دوابخات، تا ئه‌وكاته‌ی نیگه‌رانییه‌كانی پارتی ده‌ڕه‌وێنه‌وه‌.

حزبەکەی لە هەڵبژاردن ناترسێت، بەڵام بە بێ پێکهاتەکان بەشداری لە پرۆسەکەدا ناکات

پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە هەولێر ڕایگەیاند، سێ جار سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەرکردووە، بەڵام کێ بوو ڕێگەی نەدا هەڵبژاردن نەکرێت؟.

پشتوانی سادق ڕەتیدەکاوە بەشدارینەکردنی پارتی لە هەڵبژاردن بە هۆی ترسان لە ئەنجامەکەیەوە بێت و وتی: "بەشدارینەکردنی پارتی لە هەڵبژاردن لەبەر ئەوە نییە کە ترسی هەبێت چونکە پارتی هەردەم یەکەم بووە و هەربە یەکەمی دەمێنێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی باڵای ناو یەکێتی دەست  'ئیرادە' کەوتووە،  مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەشی  پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە کە بەگوێرەی بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی 10-6ی ئەمساڵ  دیاریکراە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و هاوکات بڕیارە ڕۆژی 10ی ئایاری 2024  بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات

  • کابینەکەی مەسرور بارزانی ته‌ندروستى هه‌رێمی له‌ كه‌رتێكى خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ کردە كه‌رتێكى بازرگانى

  • حکومەتی هەرێم نە لیستی پاک کردووەتەوە و نە هەژمارەکەشی قبوڵ کراوە

  • ژیانی حەسەن نەسروڵا لە منداڵییەوە بۆ سەرکردەی حزب لە هەڕەشکردنەوە بۆ کوشتن

  • بای بای عیراق، دروشمی ئەو ڕیفراندۆمەی کوردى بە سەربەخۆیى نەگەیاند

  • یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە نێوان کەمتەرخەمی حکومەت و بایکۆتی مامۆستایاندا

  • کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

  • کۆچ ئەو پرسەی ویژدانی هەموو کەس دەجوڵێنێت جگە لە ویژدانی دەسەڵاتداران

  • روسەکان زانیاری ئەتۆمی بە ئێران دەدەن، ئەمریکی و بەریتانییەکان گڕدەگرن.

  • توشبووانی شێرپەنجە لە بێباکی حکومەت دووچاری مەرگ دەبنەوە

سەرەکی