×

2024-08-22 277 جار خوێنراوەتەوە

بانکی بازرگانی عێراق چوار جۆر قەرز بۆ فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت

ناوەندی هەواڵ

ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی بانکی بازرگانی عێراق، وردەکاریی "چوار جۆر قەرز"ی بۆ فەرمانبەران و خاوەن گرێبەستەکان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەقیل شوەیلی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی بانکی بازرگانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، هەر فەرمانبەرێک مووچەکەی لەلایەن بانکی بازرگانی عێراقەوە خەرج بکرێت، دەتوانێت قەرزێک وەربگرێت بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون تا 150 ملیۆن دینار بۆ کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، ماوەی دانەوەی ئەم قەرزە بۆ 15 ساڵە.

قەرزی دووەم بێ کەفیلە، کە لە ملیۆنێکەوە بۆ 15 ملیۆن دینارە، بە ڕێژەی سوودی لەسەدا 8، بۆ ماوەی 6 ساڵ.

قەرزی سێیەم لە 15 ملیۆنەوە بۆ 50 ملیۆن دینارە، بە ڕێژەی سوودی لەسەدا 6، بۆ ماوەی 10 ساڵ، لەگەڵ بوونی کەفیلێک.

سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست، شویلی دووپاتی کردەوە کە ئەو گرێبەستەی بۆ بانکەکە دیاری کراوە دەتوانێت 15 ملیۆن دینار وەربگرێت بۆ ماوەی شەش ساڵ بە ئامادەبوونی سپۆنسەر، بەو مەرجەی لێبڕینەکە لە نیوەی مووچە زیاتر نەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتریش، بانکی ڕەشید و بانکی ناوەندی عێراق پارەیان بۆ پێشینەی خانووبەرە و قەرز بە فەرمانبەرانی حکومەتی عێراق تەرخانکردووە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان چەندین ساڵە فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە هیچ پێشینە و قەرزێک سودمەند نەبوون.
بانکى بازرگانیی عێراق لە ساڵى 2003 وەک دامەزراوەیەکى دارایی نیمچە فەرمى کاردەکات، بۆ ئاسانکاریى پرۆسەى هەناردە و هاوردە لە دەرەوەى عێراق و بە پێچەوانەوە و نوێنەرانى ئەمیندارێتیى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیران و وەزارەتەکانى نەوت، دارایی و بازرگانى تێیدا ئەندامن.

  • دەسەڵاتی دادوەری عیراق لێكۆڵینەوە لە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەكات

  • 14 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنى نوێ لە نێوان عێراق و ئێران واژۆکرا

  • مه‌سعود پزیشكیان گه‌یشته‌ عێراق

  • هاوپەیمانی نەسر: حکومەتی هەرێم نایەوێت ڕێگەچارە بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم بدۆزێتەوە

  • مستەفا حەنتووش: مووچەی فەرمانبەران لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوتدا بیمە دەکرێت

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە ساڵی 2025 ڕووبەڕووی فشارە داراییەکان دەبێتەوە

  • مالکى داواى دەستلەکارکێشانەوە لە سودانى دەکات

  • راوێژکارێکى سودانى: هیچ رێككەوتنێك بۆ كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق نەکراوە

  • سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

سەرەکی