×

پەرلەمان
2024-08-22 81 جار خوێنراوەتەوە

دەوڵەتی یاسا دوو بژاردە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دیاری دەکات

ناوەندی هەواڵ

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دوو بژاردەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دەستنیشان کرد، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان تەنیا سەر بە پێکهاتەی سوننەیە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، حسێن عەلی مەردان، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،  ڕاگەیاندووە، دەقی دەستووری بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان بە زۆرینەی ڕەها، واتە نیو + یەک، بە 166 دەنگ، یان لە ڕێگەی کشانەوەی کاندیدەکان و هەنگاونان بەرەو کردنەوەی دەرگای کاندیدکردن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەردەوامی ناکۆکی سوننەکان و ڕێکنەکەوتن لەسەر یەک کەسایەتی پاڵنەرە بۆ ئەوەی موحسین مەندەلاوی سەرۆکی پەرلەمان بە وەکالەت لەم پۆستەدا بمێنێتەوە".

جەختیشی لەوە کردەوە کە "هێزە سوننەکان هێشتا بڕیاریان نەداوە لەسەر بابەتی تاقیکردنەوەی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی دوورخراوەی پەرلەمان. 

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، دەوڵەتی یاسا و پێکهاتەی سوننە ڕێککەوتن لەسەر کاندیدکردنی کەسێک بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان.

  • دەسەڵاتی دادوەری عیراق لێكۆڵینەوە لە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەكات

  • 14 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنى نوێ لە نێوان عێراق و ئێران واژۆکرا

  • مه‌سعود پزیشكیان گه‌یشته‌ عێراق

  • هاوپەیمانی نەسر: حکومەتی هەرێم نایەوێت ڕێگەچارە بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم بدۆزێتەوە

  • مستەفا حەنتووش: مووچەی فەرمانبەران لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوتدا بیمە دەکرێت

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە ساڵی 2025 ڕووبەڕووی فشارە داراییەکان دەبێتەوە

  • مالکى داواى دەستلەکارکێشانەوە لە سودانى دەکات

  • راوێژکارێکى سودانى: هیچ رێككەوتنێك بۆ كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق نەکراوە

  • سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

سەرەکی