×

2024-08-22 90 جار خوێنراوەتەوە

گروپە چەکدارەکانی عێراق هەڕەشەی تووند لە هێزەکانی ئەمریکا دەکەن

ناوەندی هەواڵ

گروپه‌ جەکدارەکانی عێراق هەرەشەدەکەن بەوەی کە لەمەولا پابەند نابن بە بریاری راگرتنی هێرش بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناو خاکی عێراق.وتەبێژی لیواکانی سەید شوهه‌دا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت، بەهۆی شکستی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بە بونی ئەمریکا لە عیراق ئەوا هانیان ده‌دات بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ ڕزگارکردنی عێراق لە هێزە بیانییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا چاوەڕوانی هەڵوێستی فەرمی حکومەت دەکەین سەبارەت بە دانوستان و ڕێککەوتن، چونکە ئاگادارین کە ئەمریکییەکان جددی نین بۆ کشانەوە لە عێراق.

بزوتنەوەی نوجەبا ڕایگەیاندووە، ئەوان چیتر ناتوانن پابەندبن بە ئاگربەست بەرامبەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، زیاتر مەبەستیان ئەوەیە حکومەت بەپەلە دانوستان بکات لە گەڵ هێزە بیانییەکان.

حەیدەر ئەللمی، ئەندامی ئەنجومەنی بزوتنەوەکە ئاشکرایکردووە، گروپه‌كانی بەرخۆدان کۆتاییان بە ئاگربەستەکە هێناوە و هەمو بژاردەکان لەبەردەستدان بۆ ئەوەی هەمو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوخۆی عێراقدا بکەنە ئامانج.

سه‌ركرده‌ دیارەكانی گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردودا كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌ و رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زویی هێرشه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌.

  • دەسەڵاتی دادوەری عیراق لێكۆڵینەوە لە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەكات

  • 14 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنى نوێ لە نێوان عێراق و ئێران واژۆکرا

  • مه‌سعود پزیشكیان گه‌یشته‌ عێراق

  • هاوپەیمانی نەسر: حکومەتی هەرێم نایەوێت ڕێگەچارە بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم بدۆزێتەوە

  • مستەفا حەنتووش: مووچەی فەرمانبەران لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوتدا بیمە دەکرێت

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە ساڵی 2025 ڕووبەڕووی فشارە داراییەکان دەبێتەوە

  • مالکى داواى دەستلەکارکێشانەوە لە سودانى دەکات

  • راوێژکارێکى سودانى: هیچ رێككەوتنێك بۆ كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق نەکراوە

  • سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

سەرەکی