2025-07-31
7881 جار خوێنراوەتەوە
ئەنقەرە بۆ هەرێم و بەغدا.. ملیۆنێك بەرمیل هەناردە بكەن
پاش ئەوەى دادگاى بازرگانى سەر بە ژورى بازرگانى نێودەوڵەتى لە پاریس سزایەكى دارایى قورسى حكومەتى ئەنقەرەى دا بەوەى بێ ئاگادارى دەوڵەتى عێراقى نەوتى هەرێمى فرۆشتوەو لەرێى بۆرییە نەوتە هاوبەشەكانى نێوانیان رەوانەى ئەوروپایان كردوە، لەئێستادا توركیاش بۆ رەوانەى كردنەوەى نەوتى هەرێم لەرێى بەندەرى جەیهانەوە دەیەوێت كارتى فشارى خۆى بەكاربهێنێت.
لەمبارەیەوە، گۆڤەند شیروانی شارەزای بواری نەوت، ئاشکرایکرد، تورکیا داوای ئەوە دەکات کە ڕێککەوتنی نوێی وزە لەگەڵ عێراقدا بە بەکارهێنانی بۆری نەوتی بەیەکەوە گرێدانی هەردو وڵات، زۆرترین توانای کارکردنی لەخۆ بگرێت.
شیروانی لە لێدوانێكى دا بۆ میدیا عێراقییەكان رایگەیاند، تورکیا هەوڵدەدات هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکات، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە پێش داخستنى بۆرییەكان لە ساڵى 2023 رۆژانە تەنها 400 هەزار بەرمیل نەوت دەگواسترایەوەو هەناردە دەكرا.
ناوبراو ڕونیشیکردەوە، بەدەستهێنانی ئەم بڕە بە زیادکردنی بەرهەم لە کێڵگەکانی کەرکوك و موسڵ و سەڵاحەدین و پەمپکردنی بە نەوتی هەرێمی کوردستانەوە مومکینە و ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت بۆ 800 هەزارو تەنانەت تا 900 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزدەکاتەوە.
شیروانی ئاماژەی بەوەشکرد، گواستنەوەی نەوتی باشوری عێراق لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بژاردەیەکی ئابوریی نمونەیى نییە، ئەوەش بەهۆی ئەوەى تێچویەكى زۆرى دەوێت و دەکرێت بۆ هەر بەرمیلێک لە شەش دۆلار تێپەڕێت، لە کاتێکدا لەڕێگەی بەندەرەکانی بەسرە تێچوی لە دو دۆلار زیاتر نابێت و دەکەوێتە نزیک کێڵگە نەوتییەکانی باشوریشەوە.
هاوكات، بەبڕواى چاودێرانى ئابورى و نەوت، ئەم هەنگاوەى توركیا بۆ فشارخستنە سەر عێراقە تا لەو داوایەى دادگاى بازرگانى نێودەوڵەتى لە فەرەنسا بردیەوە پاشگەزبێتەوە بە ئەنجامەكانى رازى نەبێت و هەوڵى رێككەوتنى نوێ بدات لەگەڵ حكومەتى ئەنقەرەو رێككەوتنەكانیش بەجۆرێك بێت كە توركیا لە روى قازانجەوە؛ پشكى شێرى بەربكەوێت.
هێڵی بۆری نەوتی عێراق- تورکیا یەکێکە لە گرنگترین ڕێگا ستراتیژییەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق، کە لە هەرێمى كوردستانەوە تا بەندەری جەیهانی تورکیا درێژدەبێتەوە.
هێڵەكە، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوەوە دەست بە کارەکانی كراوەو بە پلەی یەکەم بۆ هەناردەکردنی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوك بەکارهاتوە، دواتر نەوتی هەرێمی کوردستانیش خرایە ناو هەناردەکردنەكەوە.
لە مانگی ئازاری ساڵی 2023شدا هەناردەکردن لە ڕێگەی ئەم بۆرییەوە بە بڕیارێکی دادگای بازرگانى نێودەوڵەتى ڕاگیرا، و تورکیای پابەند کرد بەوەى بێ ڕەزامەندی حکومەتی فیدراڵی عێراق؛ نەوتی هەرێمی کوردستان وەرنەگرێت، ئەمەش بەشێک بو لە ناکۆکییەکی درێژخایەن لەسەر سەروەری عێراق و هەناردەکردنی نەوتەکەی.
-
ئیسرائیل له ڕێگهى بریكاره ئهمریكیهكانهوه؛ چووهته قوڵایی بانكهكانی عێراق و لوبنان و لیبیاوه
|
-
قهیرانى دارایى ههڕهشهیه بۆسهر مووچه؛ لهماوهى سێ ساڵدا قهرزهكان زیاتربوون
|
-
یەدەگی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك و جیهان بە داتا
|
-
وەزارەتی نەوتی عێراق: نۆژەنكردنەوەی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور - جەیهان لە قۆناغی كۆتایدایە
|
-
بۆچی دراوی بیانی عێراق بەشێوەی كاش كەمیكردووە؟
|
-
بازرگانی لە گەروو و رێڕەوە ئاوییەكانی جیهان بە داتا
|
-
جەنگی ئێران و زیانی بۆ ئابوری كەنداو؛ قەتەر و عێراق زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە
|
-
ئیسپانیا: گەمارۆدانی گەروی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە شتێکی بێ مانایە
|
-
ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟
|
|
|
|