تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئیدارەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و سوریا، لەگەڵ شاندێکی باڵای عێراق لە لەندەن کۆبوەوە و دواتر بە تەلەفۆن لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەیکرد.
لە پێشهاتێکی سیاسی گرنگدا، نێردەی تایبەتی ئیدارەی ئەمریکا بەشدار بوو لە دوو چالاکی دیپلۆماسی جیاوازدا کە پەیوەندیدارن بە ئایندی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە تێیاندا جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، پەرەپێدانی ئابووری و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرایەوە.
لە هەنگاوی یەکەمدا و دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ئەنجام دا.
«لە پەیوەندییەکەدا پرسی بودجەی فیدراڵی، دۆسیەی نەوت و غاز و جێبەجێکردنی دەستوور تاوتوێ کران»
. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی یەکگرتوویی حکومەتی هەرێم و پێشوازییان لە بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە. هەروەها هیوا خوازرابوو کە ڕێککەوتنی نەوت و غاز بە خێرایی بگاتە ئەنجام و جەخت لە هاوبەشیی بەهێزی نێوان هەرێم و ئەمریکا کرایەوە.
«نێردەی ئەمریکا ئەم دیالۆگە "مێژووییەی بە دەرفەتێک ناوزەد کرد بۆ داڕشتنی هاوبەشییەکی تۆکمە لە بواری گەشەپێدانی ئابووری، وەبەرهێنان، وزە، ئاسایش و سەروەریی یاسا"»
لە لایەکی دیکەوە و لە شاری لەندەن، تۆم باراک کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ شاندێکی ئاستبەرز و فرەسێکتەری عێراق بە سەرۆکایەتی د. فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە بەشداری وەزیری کارەبا، پارێزگاری بانکی ناوەندی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەنجام دا. نێردەی ئەمریکا ئەم دیالۆگە "مێژووییەی بە دەرفەتێک ناوزەد کرد بۆ داڕشتنی هاوبەشییەکی تۆکمە لە بواری گەشەپێدانی ئابووری، وەبەرهێنان، وزە، ئاسایش و سەروەریی یاسا".
"ئەم دوو کۆبوونەوەیە ئاماژەیەکی روونن بۆ خواست و پەرۆشیی ئەمریکا بەرامبەر کارکردن لەگەڵ هاوبەشە عێراقی و کوردستانییەکان، بە مەبەستی دروستکردنی متمانە، خستنەگەڕی توانا ئابوورییەکان و بەهێزکردنی بەردەوامی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات".