×

2024-06-10 186 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم چەند زانیارییەک ئاشکرادەکات

ناوەندی هەواڵ

ماوەى دوو رۆژە شاندى هەرێمى کوردستان و ئەپیکۆر، لەگەڵ وەزارەتى نەوتى عێراق گفتوگۆکانیان لەبارەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم بەردەوامە، وەزیرى نەوتى عێراقیش دەڵێت، لە گفتوگۆکان لەگەڵ هەرێم سەبارەت بە هێڵى نەوتى عێراق - تورکیا، بەرەوپێشچوون هەیە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ى حوزه‌یران، حه‌یان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌ نوێترین لێدوانى بە ئاژانسى هەواڵى فەرمیى عێراقى راگەیاندووە، بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت بۆ بەندەرى جەیهان، گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەکەن  و لەگەڵ هەرێمیش لەبارەى هێڵى نەوتى عێراق - تورکیا، بەرەوپێشچوون هەیە.

وتیشى، رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن و سێ ملیۆن و 400 هەزار بۆ سێ ملیۆن و 450 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت و هەوڵەکانیشیان بەردەوامە بۆ ئەوەى  دەروازەکانى هەناردەکردنى نەوت بۆ بازاڕەکانى جیهان زیاد بکەن و پێش راگرتنى، رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتیان هەناردەى بەندەرى جەیهانى تورکیا کردووە.

بەوتەى وەزیرى نەوت رۆژانە 21 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنن، بەڵام 28 ملیۆن لیتر بەکاردەهێنرێت، نرخى بەنزین لە عێراق لە زۆر وڵاتى دیکە هەرزانترە و ئەمساڵ لە بەرهەمهێنانى بەنزیندا دەگەنە ئاستى خۆبژێوى.

لەبارەى ‌گازى سروشتى، حەیان عەبدولغەنى ئاماژەى بەوەکردووە، رێژەى وەبەرهێنانى گازى سروشتى بۆ 63% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە هەزار و 900 ملیۆن پێ سێجا، پلانیشیان هەیە تاوەکو ساڵى 2028 رێژەى سووتاندنى گازى هاوەڵ بۆ 0% کەمبکەنەوە.

  • هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بۆ پرسی بەبانكی كردنی مووچە و داهات لەهەرێمی کوردستانین

  • وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەى دابەشکردنى نەوت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

سەرەکی