×

2024-06-11 991 جار خوێنراوەتەوە

هۆکارى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار ئاشکرادەکرێت

ناوەندی هەواڵ

بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووى لە بەرزبوونەوەکرد، وتەبیژى بازاڕى دۆلارەکەى شارى سلێمانیش هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات و دەڵێت، دابەزینى دۆلار بۆ کەمتر لە 140 ئەگەریکى دوورە.

کەمێک پێش ئێستا بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزی و بەشێوەیەک  100 دۆلار بەرامبەر بە 147 هەزار 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا لە چەند رۆژى رابردوودا بەهاى دۆلار بە 145 هەزار دینار و 250 دینار مامەڵەى پێوەدەکرا.

جەبار گۆران وتەبێژى بازاڕى دۆلارەکەى شارى سلێمانى بە ئیرادە میدیاى راگەیاند، هۆکارى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە هەفتەى ڕابردوودا 197 کۆمپانیا خرانە لیستى ڕەشەوە لە لیستى پێدانى دۆلار دورخرانەوە ئەوەش هۆکارێکى سەرەکییە بۆ دابەزینى بەهاى دینار و بەرزبونەوەى دۆلار.

 وتیشى، لەلایەکى دیکەوە هاوڵاتیان گەشت بۆ وڵاتان دەکەن و دۆلاریان بە 132 هەزار دینارى بانکى ناوەندى دەستناکەوێت ناچارن لە بازاڕدا دۆلار بکڕن ئەوەش خواست دروست دەکات، لەلایەکى دیکەشەوە بەشێکى زۆرى حاجیەکان دۆلاریان بەو نرخە دەستنکەوتووە ئەوەش وایکردووە دۆلار بەرز بێتەوە.

 بەوتەى جەبار گۆران هۆکارێکى دیکەى بەرزبوونەوەى دۆلار بۆ کەمکرنەوەى خستنەڕووى دۆلار لەلایەن بانکى مەرکەزى دەگەڕێتەوە کە دوێنێ 18 ملیۆن و 600 هەزار دۆلارى بە نەقدى فرۆشتووە، لەکاتێکدا بەراورد بە پێرێ شەش ملیۆن دۆلار کەمتر بووە ئەوەش کاریگەرى لەسەر بەهاى دۆلار دروستکردووە.

وتەبیژى بازاڕى دۆلارەکە جەختیکردەوە کە دواى کۆتایى هاتنى جەژنى قوربان دۆلار بۆ نزیکەى 145 هەزار دینار دابەزێت، بەڵام دابەزینى دۆلار بۆ خوار 140 ئەگەرێکى دوورە.

 

  • هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بۆ پرسی بەبانكی كردنی مووچە و داهات لەهەرێمی کوردستانین

  • وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەى دابەشکردنى نەوت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

سەرەکی