×

2024-06-20 223 جار خوێنراوەتەوە

داهاتی نەوت و ناوخۆی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ بڵاوکرایەوە

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند کۆی داهاتی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ  نزیکی 43 ترلیۆن دینار بووە.

بەپێی ئاماری وەزارەتەکە بە تێکڕا لەو چوار مانگەدا داهاتی نەوتی زیاتر لە 38 ترلیۆن دینار بووە کە دەکاتە 89٪ـی داهات.

هاوکات داهاتی نانەوتی زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار بووە کە بەرامبەرە بە 11٪ـی داهات لەگەڵ ئەوەشدا کۆی خەرجییەکان بە پێشینەکانیشەوە سێ ترلیۆن و 424 ملیار دینار بووە.

هەروەها، بودجەى ئەمساڵى عێراق بە زیاتر لە 211 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە و تێیدا پشکى هەرێم بە زیاتر لە 20 ترلیۆن دینار دیاری کراوە، وە داهاتەکانیش بە زیاتر لە 147 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە کە 82٪ـی داهاتى نەوتییە.

جێگەی ئاماژەیە، بودجەی ئەمساڵی عێراق 64 ترلیۆن دینار کورتهێنانى دەبێت، حکومەتى عێراق چاوى لەوەیە بە زیادەی نرخى نەوت کورتهێنانەکە پڕبکاتەوە بەو پێیەى نرخى نەوت بە 70 دۆلار لە بودجەکەدا خەمڵێنراوە.

 

  • هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بۆ پرسی بەبانكی كردنی مووچە و داهات لەهەرێمی کوردستانین

  • وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەى دابەشکردنى نەوت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

سەرەکی