×

2024-06-22 238 جار خوێنراوەتەوە

ئەپیکۆر مەرجەکانى بۆ فرۆشتنى نەوت لە ڕێگەى کۆمپانیای سۆمۆوە راگەیاند

ناوەندی هەواڵ

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان “ئەپیکۆر”  رایگەیاند، ئێمە بە سێ مەرج ڕازی دەبین لە ڕێگەی سۆمۆوە نەوت بفرۆشین و یەکێک لە مەرجەکانیش پێدانی پارە بە شێوەی پێشەکی.

کۆمەڵەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەى بەوەکردووە،  فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی راسته‌وخۆ له‌نێوان كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت و سۆمۆ باشترین بژارده‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئەو دۆخەى ئێستا هەیە.

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) دەڵێت، پێشنیازەکان یەکەمیان ئەوەیە پێدانی پارەکە لە سەرەتای هەناردەکردنی نەوت بێت، دووەم لە ڕێگەی دانانی پارە لە هەژمارێکی بانکیی سەربەخۆ وەکو گەرەنتییەک و بژارەی سێییەمیش ئەوەیە حکومەتی عێراق دەتوانێت لەبری پارە، پشکی کۆمپانیاکان بە شێوەی بەرمیلی نەوت لە بەندەری جەیهان بە کۆمپانیاکان بدات و کۆمپانیاکان خۆیان نەوتەکە بفرۆشن.

ئەوە لەکاتێکدایە، له‌ 25ی ئاداری 2023وە دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوە ڕاگیراوە.

  • هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بۆ پرسی بەبانكی كردنی مووچە و داهات لەهەرێمی کوردستانین

  • وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەى دابەشکردنى نەوت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

سەرەکی