×

2024-06-23 441 جار خوێنراوەتەوە

لەبارەی ناردنی لیستی مووچه وەزارەتی دارایی هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵ

له‌ باره‌ی ناردنی لیستی مووچه‌ و ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، "ئەوەی پابەند نەبێت بەرپرسیار دەبێت".

به‌ گوێره‌ی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان كه‌ بۆ وەزارەتەكان نێردراوە، جەخت لە ناردنی لیستی مووچە کراوەتەوە.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "ئاگادارتان دەکەینەوە بە ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتمان، پێش 10ی هەموو مانگێک، دوای وردبینیکردنی لە لایەن گەنجینەکان".

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكردووه‌: "پێش 10ی هەر مانگێک دەبێت وەزارەت و فەرمانگەکان تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن".

هاوكات وەزارەتی دارایی و ئابووری هۆشداریشی داوه‌و بە وەزارەت و فەرمانگەکان كه‌، "هەر وەزارەت و فەرمانگەیەک پابەند نەبێت لە وادەی خۆیدا لیستی مووچه و تەرازووی پێداچوونەوە نەنێرێت، خۆی بەرپرسیار دەبێت".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ  شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، بەشی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حكومه‌تى عێراق لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ 23ی حوزەیرانی 2024 دەست بەڕێکارەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان ده‌كرێت بۆ مانگی شه‌ش، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌ی مانگی پێنجی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ره‌وانه‌ نه‌كراوه‌.

  • هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بۆ پرسی بەبانكی كردنی مووچە و داهات لەهەرێمی کوردستانین

  • وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەى دابەشکردنى نەوت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

سەرەکی