×

2024-06-24 268 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دارایی دوا مۆڵەت دەداتە فەرمانبەران بۆ خۆتۆماركردن لە هەژماری من

ناوەندی هەواڵ

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەژماری من كۆبۆوە و ڕایگەیاند، پرۆژەی هەژماری من هەنگاوێكی گرنگە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی دوو مووچەیی و بڕیاریشیدا، “مۆڵەتی تا 1ی ئەیلولی ئەمساڵ بە فەرمانبەرانی مەدەنی و كارمەندانی لیوا هاوبەشەكان بدرێت”.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەژماری من کۆبووەوە و ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی پرۆژەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی دوو مووچەیی و ڕێگری لە سپییکردنەوەی پارە و خۆدزینەوە لە باج و چەندین خزمەتگوزاری دارایی و بانکی پێشکەش بە فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پرۆسەی تۆمارکردنی فەرمانبەران لە پرۆژەی هەژماری من لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان لەڕێگای هەشت بانکی ئەهلی و حکومییەوە بەردەوامە کە سەرجەمیان لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە باوەڕپێکراون و رەزامەندی بەشداری پرۆژەکەیان پێدراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری دارایی بڕیاریدا چەندین کارئاسانی زیاتر بۆ تیمەکان بکرێن تا پرۆسەکە خێراتر بکرێت و پێش ئەو وادەیەی بۆی دیارییکراوە سەرجەم مووچەخۆران ببنە خاوەن هەژماری بانکیی خۆیان، بڕیاریشدرا مۆڵەتی تا یەکی ئەیلولی ئەمساڵ بە ، خۆیان تۆماربکەن فەرمانبەرانی مەدەنی و کارمەندانی لیوا هاوبەشەکان بدرێت لە پارێزگای هەولێر کە تا ئێستا خۆیان لە پرۆژەکە تۆمار نەکردووە.

باس لەوەش دەکات، تائێستا زیاتر لە 400 هەزار فەرمانبەر لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە پرۆژەکە تۆمارکراون و نزیکەی 240 هەزار کارتی بانکیش دابەشکراون، هاوکات ئەم مانگە زیاتر لە 50 هەزار مووچەخۆر کە لە 135 یەکەی ژمێریاری لەسەرجەم وەزارەتەکان پێکهاتبوون بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەیان وەرگرتووە و مانگەکانی داهاتوو ژمارەکە بۆ دوو هێندە بەرز دەکرێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، تا ئێستا 94 ئامێری راکێشانی پارە لە 32 شوێنی جیاوازی پارێزگای هەولێر دانراون و لە ئایندەیەکی نزیکدا 140 ئامێری راکێشانی پارە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دادەنرێن.

ئاماژە بەوەشدراوە، تائێستا لیستی نزیکەی چوار هەزار و 500فەرمانبەر ئاڕاستەی بانکیTBI  کراوە و بە چەند قۆناغێک کارتی بانکی گەڕاوەتەوە بۆ فەرمانبەران.

  • هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بۆ پرسی بەبانكی كردنی مووچە و داهات لەهەرێمی کوردستانین

  • وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەى دابەشکردنى نەوت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

سەرەکی