×

2024-06-25 359 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتی هەرێم نەوتەکەی هەرزان فرۆش دەکات

ناوەندی هەواڵ

کۆمپانیای "گۆڵف کیستۆن" ی بەریتانی کە یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی نەوت لە کوردستان بەرهەم دەهێنێت لەنوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە کێڵگەی شێخانـی سەر بە پارێزگای دهۆک زیاتر لە 38 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە و لە بازاڕەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە نرخی 27 بۆ 28 دۆڵار فرۆشتویەتی.

فرۆشتنی نەوتی هرێم بەو نرخە ئەوە لەکاتێکدایە، عێراق لە بازاڕەکانی جیهان، بەرمیل نەوتی بە نزیکەی 85 دۆلار فرۆشتووە.

جۆن هەریس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە بە رۆژنامەی " فایناشناڵ تایمز"ی بەریتانی وتووە،  لەسالی 2023 توانیویانە داهاتی باش لەکوردستان بەدەست بێنن و لەو ساڵدا بڕی 10 ملیۆن دۆلاریان بە خاوەن پشکەکانی کۆمپانیا داوە.

 ئەوە لەکاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو حکومەتی هەرێم هیچ پارەیەکی ئاشکرا نەکردووە کە لە فرۆشتنی نەوت بەدەستی هێناوە لەکاتێکدا ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت  لە کێڵگە نەوتییەکان دەرهێنراوە.

  • هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بۆ پرسی بەبانكی كردنی مووچە و داهات لەهەرێمی کوردستانین

  • وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەى دابەشکردنى نەوت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

سەرەکی