×

2024-06-29 498 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق داوایەک لە حکومەتی هەرێم دەکات

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراوێک داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێم کردووە داهاتی ناوخۆی مانگەکانی ئازار و نیسانی ئەنساڵی ڕادەست بکات.

لەکاتێکدا حکومەتى عێراق دەستى بەڕێکارەکانی دابینکردنی پارەى پێویست بۆ مووچەى سەرجەم وەزارەت و دەستەکان کردووە،  به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌ی مانگی پێنجی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ره‌وانه‌ نه‌كراوه‌.

ئیرادە زانیویەتى،  وەزارەتی دارایی عێراق داوای کردووە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداو بەپێی یاسای بودجە هەرێم داهاتی ناوخۆ بۆ مانگەکانی ئازار و نیسان بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.

پێشتر حکومەتی هەرێم و ناوەند ڕێککەوتن مانگانە هەرێم نیوەی داهاتی نانەوتی ڕادەستی حکومەتی عێراق بکات لە بەرامبەر ناردنی پشکی هەرێم لە بودجە.

شادان حەسەن 

  • هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بۆ پرسی بەبانكی كردنی مووچە و داهات لەهەرێمی کوردستانین

  • وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەى دابەشکردنى نەوت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

سەرەکی