×

2024-07-02 148 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ندرێن هیوا: بەهۆی بڕیارەکەی تورکیا 10 ملیۆن دۆلار زیان بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە

ناوەندی هەواڵ

لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی سلێمانی كرد و ڕایگه‌یاند، ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و عه‌ربه‌ت كه‌ له‌ماوه‌ی رابردودا ئه‌نجامدرا ڕە‌تده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیش ده‌ڵێت، " بەهۆی بڕیارەکەی تورکیا 10 ملیۆن دۆلار زیان بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە.

زه‌هره‌ جه‌باری، سه‌رۆكی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئێمه‌ وه‌ك ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و عه‌ربه‌ت ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكی دراوسێ یاخود ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامبدرێت، هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر خاكی عێراق پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه‌ و ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ فه‌رمیش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان ڕاگه‌یاندوه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ ته‌واوی به‌شه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیان به‌سه‌ركردوه‌ته‌وه‌ و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ گرنگه‌كانی عێراق.

هه‌ندرێن هیوا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند،"35%ی گه‌شته‌كانی فڕۆکەخانە ڕاگیراوه‌و  به‌هۆی راگرتنی گه‌شته‌كان به‌سه‌ر ئاسمانی توركیادا، له‌ماوه‌ی 14 مانگی ڕابردوودا نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆلار زیانی دارایی بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە ، جگه‌ له‌ گومرگ و پاسپۆرت و ڕه‌گه‌زنامه‌."

وتیشی"ئێمه‌ ناتوانین كاری گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بكه‌ین، ئه‌وه‌ كاری ئێمه‌ نییه‌ و كاری فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازییه‌ و كه‌سانی تایبه‌تمه‌ندی ده‌وێت، ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی مه‌ده‌نین و خزمه‌تی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین و توانامان نییه‌ ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ بكه‌ین بۆ فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی، مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ك و درۆن و فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی نه‌بوه‌ و نییه‌، ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه‌ له‌ توانای ئێمه‌دا نییه‌ كه‌ كاری وابكه‌ین".

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی دەشڵێت، فڕۆكه‌خانه‌ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان و هه‌مو ڕێكارێك كراوه‌یه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه‌". 

لە 3ی مانگی نیسانی ساڵی 2023 گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و فڕۆکەخانەکانی تورکیا ڕاگیراون و ڕاگرتنەکە ئەو گەشتانە دەگرێتەوە کە ترانزێتیان دەکەوێتە تورکیاوەو بڕیاریشە تا 7ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ ڕاگرتنی گەشتەکان بەردەوامبێت.

  • هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بۆ پرسی بەبانكی كردنی مووچە و داهات لەهەرێمی کوردستانین

  • وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەى دابەشکردنى نەوت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

سەرەکی