×

2024-09-22 199 جار خوێنراوەتەوە

570 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نێردرا

ناوەندی هەواڵ

بەیانی ئەمرۆ بڕی 570 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

 سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە میدیای گۆڕانی وتووە، بەر لە گەیشتنی نوسراوەکەیان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بۆ داواکردنی ئەو پارانەی لە مانگی دوو تا حەوتی ئەمساڵ ڕاگیرابو کە بڕەکەی 860 ملیار دینارە، بەشێک لە پارەی موچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێم کرا.

وتیشی، بەیانی ئەمڕۆ نوسراوی خەرجکردنی گوژمەی یەکەمی ئەو 860 ملیار دینارە گەیشتوەتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، کە بڕەکەی 570 ملیار دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ تەواوکردنی پارەی تەواو بۆ موچەی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 290 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو بڕە پارەیەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردویەتی، تەواوکاری پارەی موچەی مانگی حەوتە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی پێ دابەشدەکات.

  • هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بۆ پرسی بەبانكی كردنی مووچە و داهات لەهەرێمی کوردستانین

  • وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەى دابەشکردنى نەوت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

سەرەکی