×

پارەی گەنمی جوتیاران
2024-09-23 235 جار خوێنراوەتەوە

سبەینی چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری سلێمانی دابەشدەکرێت

ناوەندی هەواڵ

دوای ئەوەی کێشە بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی سنووری لە سلێمانی و هەڵەبجە دروستبوو، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاند، کێشەکە چارەسەر کراوەو ڕەزامەندی تەواویان وەرگرتوە و شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتووە و لە سبەینێوە جوتیاران دەتوانن بچن وەری بگرن.

نەسرین ئەحمەد بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، سبەینێ چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی دابەشدەکرێت.

وتیشی، ئەو بڕە پارەیەی بۆ شایستەداراییەکانی جوتیارانی سلێمانی خراوەتە سەر هەژماری بانکی بابان بڕەکەی 67 ملیار و 84 ملیار دینارە.

لەڕۆژی 9 ی ئەیلوول، بڕیاری خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە درا کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیەبوو:

 پارێزگای هەولێر 47 ملیار و 373 ملیۆن دینار
 سلێمانی و هەڵەبجە 67 ملیار و 841 ملیۆن 
 دهۆک 35 ملیار و 541 ملیار دینار.
 
هەفتەی ڕابردوو چەکی بەشەپارەی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک خەرجکرا و زۆرینەی جووتیاران پارەکەیان وەرگرت.
 
حکومەتی عێراق بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، 6ی حوزەیران بڕیاری دا بە کردنەوەی سایلۆکان کرد تا ڕۆژی  20ی تەممووزی ئەمساڵ.
 
بۆ ئەمساڵ عێراق بەبڕی زیاتر لە 590 ملیار دینار گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت، بەڵام  سەرەتای ئەم مانگە تەنیا 74 ملیار و 500 ملیۆن دیناری ناردبوو.
 
ئەو پارەیەی تا سەرەتای ئەم مانگە نێردرابوو 28 ملیار دیناری بۆ جووتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە، 17 ملیاری بۆ هەولێر و 29 ملیار و 500 ملیۆن دیناریشی بۆ جووتیارانی دهۆک بوو.
 
ئەم ساڵ حکومەتی عێراق بڕیاری دا 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت؛ لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 282 هەزار و 660 تۆن، لە پارێزگای هەولێر 228 هەزار تۆن و لە پارێزگای دهۆکیش 189 هەزار تۆن.

  • هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بۆ پرسی بەبانكی كردنی مووچە و داهات لەهەرێمی کوردستانین

  • وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەى دابەشکردنى نەوت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

سەرەکی